ریال مه‌درید سیناریۆی بارسێلۆنا دووباره ده‌كاته‌وه
رێگه له یاریزانێكی ده‌گرێت به‌شداریی له ئۆلمپیاد بكات
ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت وه‌ك چۆن بارسێلۆنا رێگه‌ی له نێیمار كرد به‌شداریی له دوو پاڵه‌وانییه‌تیی گه‌وره‌ی وه‌ك كۆپا ئامێریكا و ئۆلمپیاد بكات و سه‌ربه‌ستی كرد كه ده‌بێت یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت، كه تێیدا نیمۆ ئۆلمپیادی هه‌ڵبژارد، ئێستا ریال مه‌درید به‌هه‌مان شێوه‌ی بارسێلۆنا داوایه‌كی پێشكه‌شی فیدراسیۆنی تۆپی پێی به‌رازیل كردووه و داوایان لێ ده‌كات كاسێمیرۆی ناوه‌ڕاستكاری برازیلی یانه‌كه‌یان بانگهێشتی ئۆلمپیاد نه‌كه‌ن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی به‌رازیل پێشتر داوایه‌كه‌ی بارسێلۆنای له باره‌ی نێیماره‌وه قبووڵ كرد، ئێستا ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت هه‌مان داوای ئه‌وانیش له باره‌ی كاسێمیرۆ قبووڵ بكات، به‌وپێیه‌ی كاسێمیرۆ به‌شداریی له كۆپا ئامێریكاش كرد و نایانه‌وێت به‌شداریی له دوو پاڵه‌وانییه‌تیی گه‌وره بكات.
یارییه‌كانی ئۆلمپیاد له 5/8ـی ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌كات و تا 21ـی هه‌مان مانگ ده‌خایه‌نێت، یانه‌ی ریال مه‌دریدیش له 9/8 كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یارییه‌كانی ئۆلمپیاد له یاریی لوتكه‌دا له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپادا رووبه‌ڕووی یانه‌ی سێڤییا ده‌بێته‌وه.