به مووشه‌كبارانكردنی كیێڤ، رووسیا سه‌لماندی كه ئۆكرانیا كه‌شتییه جه‌نگییه‌كه‌ی تێكشكاندووه
رووسیا به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی دا.. "خه‌ڵك چوونه‌ته ژێرزه‌مینه‌كان.. كوژراو و برینداریش هه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی هێزه‌كانی رووسیا بۆ ئۆكرانیا، كه به‌ڵێنی هێرشی دژوار بۆ سه‌ر پایته‌ختی ئۆكرانیای دا، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردنی پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانیان له كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیایان كردووه‌ته ئامانج.
وه‌ك میدیاكان ئاماژه‌یان پێدا، به‌هۆی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی سه‌ر شاری خاركێڤیش، به‌لایه‌نی كه‌م 7 هاووڵاتی كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوونه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، مۆسكۆ له چوارچێوه‌ی تووڕه‌ییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به گوته‌ی خۆی "ئۆكرانیا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناو خاكی رووسیا و له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی له‌ده‌ستدانی گه‌وره كه‌شتییه جه‌نگییه‌كه‌ی (مۆسكڤا) له ده‌ریای ره‌ش"، هه‌ڕه‌شه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی بۆ سه‌ر كیێڤ كردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له به‌یاننامه‌كه‌یدا كه له كه‌ناڵی تێلیگرام بڵاویكرده‌وه، گوتی: "به مووشه‌كی ئاسمان به زه‌مینی دوورمه‌ودا و وردی به‌رز بینایه‌ی دروستكردنی چه‌كیان له كیێڤ خاپوور كردووه".
به‌گوێره‌ی میدیاكان، هێزێكی زۆری پۆلیس له‌و شوێنه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له چوونی هه‌ر كه‌سێك، كه بیه‌وێت بگاته ئه‌و شوێنه‌ی دووكه‌ڵی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی لێ به‌رز ده‌بێته‌وه.
ڤیتالی كلیچكۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانی كیێڤ له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه كیێڤ رووبه‌ڕووی بۆردومان بووه‌ته‌وه. ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له ناوچه‌ی دارنستی له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه رویداوه" و دووپاتیكرده‌وه، "تیمه‌كانی فریاگوزاری و پزیشكان له‌و شوێنه سه‌رقاڵی كاری خۆیانن".
كلیچكۆ داواشی له‌و دانیشتوانه كرد، كه شاره‌كه‌یان جێهێشتووه، دووباره نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌كه و له شوێنێكی ئارام بمێننه‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، مووشه‌كبارانه‌كه‌ی رووسیا كارگه‌ی دروستكردنی مووشه‌كی نیبتۆنی كردووه‌ته ئامانج، كه پێشتر سوپای ئۆكرانیا رایگه‌یاندبوو، ئه‌و مووشه‌كانه‌یان له تێكشكاندنی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كه‌ی رووسیا "مۆسكڤا" به‌كارهێناوه.
H.B