پێنج رێكخراوى مه‌ترسيدار كه فه‌رمانڕه‌وايى جيهان ده‌كه‌ن
. رۆژنامه‌ى ئێكسپرێسى بريتانيى په‌رده‌ى له رووى پێنج رێكخراوى نهێنى زۆر مه‌ترسيداردا هه‌ڵماڵيوه، كه له پشت په‌روه‌ده حوكمى جيهان ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
ئاسان نييه بڕوا به‌وه بهێنيت كه رووداوه جياجياكانى جيهان په‌يوه‌ندييان به‌يه‌كه‌وه هه‌يه. رۆژنامه‌ى ئێكسپرێسى بريتانيى په‌رده‌ى له رووى پێنج رێكخراوى نهێنى زۆر مه‌ترسيداردا هه‌ڵماڵيوه، كه له پشت په‌روه‌ده حوكمى جيهان ده‌كه‌ن.

يه‌كه‌م: كۆمه‌ڵه‌ى ئێسك و كه‌له‌سه‌ر: له 1832 له زانكۆى ييڵى ئه‌مريكا دامه‌زراوه. سرۆكى 27همى ئه‌مريكا ولياد هوارد ئه‌ندامى ئه‌م گرووپه بووه كه له نێوان 1908 تا 1912 سه‌رۆك بووه. ئه‌ندامێكى له‌و گرووپه‌دا تايبه‌ته به‌و ئه‌مريكاييه خانهدانانهى له بنه‌ڕه‌تدا ئهنگلۆسهكسۆنى پرۆتستانى بوونه. به‌ناوبانگترين ئه‌نداميان له ئێستادا كهپۆستى باڵاى هه‌يه جۆن كێرييه كه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكايه و له ساڵانى رابردووش‌دا هه‌ريه‌ك له جۆرن بۆشى باوك و بوشى كوڕ ئه‌ندامى ئه‌و رێكخراوه مه‌ترسيداره بوون.
لايه‌نگرانى تيۆرى پيلانگێڕى بڕوايان به‌وه هه‌يه كه درووستكردنى بۆمبى ناووكى و به‌كارهێنانى له دژى هاووڵاتيانى ژاپۆنى و كوشتنى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مريكا جۆن كيرى و ژماره‌يه‌ك رووداوى جيهانى ده‌ستى ئه‌م رێكخراوهيان تێدا بووه.

دووه‌م: رۆشنگه‌ره‌كان: پله‌ى دووه‌ميان هه‌يه له ريزى رێكخراوه نهێنييه مه‌ترسيداره‌كان. له 1776 له سه‌ر ده‌ستى ئاده‌م ئيزهاوبت دامه‌زراوه و ئامانجى درووستكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌لمانى بووه له ئه‌وروپا و به‌ره‌نگارى فراوانبوون و هه‌ڵكشانى ئاينى بووه‌ته‌وه.
له ئێستادا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌يه ده‌يان و سه‌دان سياسه‌تمه‌دار و ئه‌ستێره‌ى هونه‌ر و سينه‌ما و وه‌رزشى له خۆى كۆكردووه‌ته‌وه و له رێگه‌يانه‌وه كار بۆ به‌ديهێنانى ئامانجه‌كانى ده‌كات، كه له ئێستادا ديارترينيان باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، مادۆنا و بيونسيهش ئه‌ندامى هه‌مان رێكخراوون.
لايه‌نگرانى تيۆرى پيلانگێڕى له‌و بڕوايه‌دان، رۆشنگه‌ره‌كان دزه‌يان كردووه‌ته ناو پيشه‌سازى راگه‌ياندن و سينه‌ما و ميوزيك و له پێناو شۆردنه‌وه‌ى مێشكى جه‌ماوه‌ر به‌كاريان ده‌هێنن و ده‌يان شه‌ڕى خوێناوييان له جيهاندا هه‌ڵگيرساندووه و كۆمهڵگهكانيان به گژ يه‌كديدا كردوونه‌ته‌وه.

سێيه‌م: ماسۆنييهكان: ياخود پێيان ده‌وترێت وه‌ستا ئازاده‌كان، له بريتانيا و ساڵى 1717 دامه‌زراوه و رێكخراوێكى فراوانه و وه‌ك رێكخراوى دايك وايه بۆ زۆرێك له رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌كانى ديكه، كه له جوگرافياى جياجيادا حوكمى جيهان ده‌كه‌ن. به‌ناوبانگترين كه‌سايه‌تييه‌كانى ئه‌م رێكخراوه له رابردوودا جۆرج واشنتن و بنجامين فرانكلين و سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى بريتانيا ونستۆن چرچڵ، ميوزيكژانى ناودارى جيهان ئه‌ندامى ديارى ئه‌م رێكخراوه بن.

چواره‌م: بۆهيميان گرووڤ: پله‌ى چواره‌مى هه‌يه و له 1872 له‌سه‌ر ده‌ستى هنرى ئيدواردز له ناوچه‌ى مونتى ريو له كاليفۆرنيا دامه‌زراوه. ههريك له ريتچارد نيكسۆن و رۆناڵد ريگان و بيل كلينتۆن و هيلارى كلينتۆن ئه‌ندامى ئه‌و رێكخراوه نهێنى و ترسناكه‌ى جيهانن.

پێنجه‌م: يانه‌ى بيڵدربێرگ، يان كۆنگره‌ى بيڵدربێرگ: ئه‌م يانه يان گرووپه، خۆى له كۆنگره‌يه‌كى ساڵانه‌ى نا ره‌سميدا ده‌بينێته‌وه، كه نزيكه‌ى 100 تا 150 كه‌سايه‌تى هه‌ره كاريگه‌ر له ئاستى جيهاندا و له سه‌رجه‌م بواره‌كانى سياسه‌ت، ئابوورى، بانك و سه‌ربازى به‌شدارى ده‌كه‌ن.
له‌و كۆنگره‌يه‌دا له پشت په‌رده‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر گرنگترين پرسه‌كانى جيهان ده‌كرێت. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه له‌و كۆنگره‌يه‌دا تۆماركردنى تێبينى و نووسينه‌وه‌ى بابهتهكان قه‌ده‌غه‌يه. رێگه به ئاماده‌بوونى هيچ كه‌ناڵێكى ميديايى نادرێت. ئاماده‌بووان به تايبه‌تى بانگهێشت ده‌كرێن و به‌شدارى ده‌كه‌ن و بۆيان نييه هيچ شتێك له باره‌ى ئه‌و كۆنگرهيهوه بدركێنن.
بڕياره كۆنگره‌ى 64ى ساڵانه‌ى ئه‌و يانه‌يه له ميوانخانه‌ى Taschenbergpalais له شارى درسدن له 9 تا 12ى حوزه‌يران به‌ڕێوه بچێت.
ديارترين ئه‌و كه‌سايه‌تييانه‌ى به‌شدارى له كۆنگره‌كه‌دا ده‌كه‌ن سه‌رۆكى سندوقى نه‌ختى نێوده‌وڵه‌تى كريستين لاگارد، وه‌زيرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا هێنرى كسنجه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى پێشووى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مريكا دێڤيد پێترايۆس، فه‌رمانده‌ى پێشووى ناتۆ له ئه‌وروپا فيليپ بيردلاف، سه‌رۆكى پێشووى هه‌واڵگرى بريتانيا جۆن سويرز.