گرێبه‌ستی یاریزانێكی نوێی بارسێلۆنا راگه‌یاندرا
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، یانه‌ی بارسێلۆنا به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رگریكارێكی یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا رێككه‌وتووه و كاتی پشكنینه پزیشكییه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ش دیاریی كراوه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئاشكرای كردووه، كه ساموێل ئۆمتیتی كه ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا به‌شداریی له یۆرۆی 2016 ده‌كات دوای كۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه راسته‌وخۆ بۆ پشكنینه پزیشكییه‌كان سه‌ردانی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كات و به فه‌رمی واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كات.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ش سه‌رۆكی یانه‌كانی بارسێلۆنا و لیۆن به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر نرخه‌كه‌شی رێككه‌وتوون كه بریتییه له 30 ملیۆن یۆرۆ.
ئۆمتیتی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له كامیرۆن له دایكبووه، به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌ی فره‌نسای وه‌رگرتووه و یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانی فره‌نسا ده‌كات، له هاوینی 2010ـه‌وه له یانه‌ی لیۆن یاریی ده‌كات.