کوردستان رایسینگ بۆ پێشبڕکێی ئۆتۆمۆبێل دەبێتە خاوەن سپۆنسەرێکی نوێ
هۆڵەندا – سامان عەلی سابونچی
کوردستان رایسینگ تیمی تیگری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه کۆمپانیای (North Light Holding) دەچێتە نێو تیمی سپۆنسەرەکانی (GT World Challenge Europe Sprint Cup 2022) کە شۆفێری کورد (پیلۆتی کورد)، ئیساک توتوملو شۆفێری ئۆتۆمۆبێلی لامبورگینی سیستمی (GSM Novamarine) سەرپەرشتی دەکات بۆ پێشبڕکێکانی ساڵی 2022 لەگەڵ شۆفێری نەمساوی جێرارد تویراسەر.
لە راگەیاندراوەکەی کوردستان رایسینگ تیمی تیگری باسی ئه‌وه‌ش كراوه كه پێشتریش لەگەڵ ستێر گرووپ له 2011 تا 2014 بۆ ماوەی سێ ساڵ کاریانکردووە و سپۆنسەری (بارزانی رایسینگ تیم) بوونه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی له سه‌ره‌تای 2014 به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرت له دژی تیروستانی داعش، ئه‌و كۆمپانیایه كاره‌كانی سپۆنسه‌ری راگرت.
ئیساک توتوملو، سەبارەت بەو کۆمپانیا نوێیەی سپۆنسەری بەشداربوونەکانی دەکات لە پێشبڕکێکان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند كه به ئۆتۆمۆبێلی لامبورگینی به‌شداریی پێشبڕكێیه‌كان ده‌كات و ئامانجی تێکۆشینە بۆ بەدەستخستنی خەڵاتی زیوین.
ده‌شڵێت: هه‌ست به شانازی خۆشحاڵییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌م كه ئەو کۆمپانیا گرنگە هاتۆتە ناو تیمەکەمان و بەشداری گرنگترین چالاکی پێشبڕکێی ئەمساڵ دەکەین.
دەربارەی هاتنە پێشەوەی سپۆنسەرێکی نوێ و کاریگەری لەسەر بەشداربوونەکانیان لە پاڵەوانێتیەکان، ئیساک توتوملو له به‌رسیڤێكی کوردستان24 گوتی: ئه‌و سپۆنسه‌ره نوێیه‌مان كاریگه‌رییه‌كی باشی له‌سه‌ر گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان ده‌بێت، دەتوانین لە پێشبڕکێی پاڵەوانیەتی جیهانی (GT World Challenge) بەشدار ببین و نوێنەرایەتی وڵاتەکەمان بکەین لە گرنگترین چالاکی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل.
ئیساك گوتیشی: تێدەکۆشین و هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین، باشترین ئەنجام بەدەستبهێنین، ئەمەش کارێکی ئاسان نابێت، لەبەر ئەوەی پاڵەونیێتیەکی زۆر سەخت و گرنگی جیهانییە و تێیدا 10 مارکەی ناوداری ئۆتۆمبێلی جیاوازی وەک فێراری، پۆرش، مارسیدس، ئاستۆن مارتن و مێکلارن و چه‌ندانی تر بەشدارن.
ئیساک توتوملو، لە شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا له دایكبووه، باوکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك کورد و خەڵکی باکوری کوردستانه و دایکی کەتەلۆنییە، لە ته‌مه‌نی ٢ ساڵیەوە ئاره‌زووی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبێلی پێشبڕکێی هەبووە و ئۆتۆمۆبێلی کارتی لێخوڕیوه، بەشێوەیەکی پیشەیی 15 ساڵە بەشداریی پێشبڕکێیه‌کان دەکات و لە چەندین پاڵەوانێتی نیشتیمانی و جیهانی بەشداربووە و خاوه‌نی چەندین خەڵاتی گه‌وره‌یه و هەمیشە له كاتی پێشبڕكێیه‌كان ئاڵای کوردستانی پێیە و پیشانی دونیای دەدات کە کوردە و شانازی بەو ئاڵایەوە دەکات و دەڵێت: شانازی بەکوردبوونم دەکەم و کوردستانیش هێنده‌ی ئیسپانیا لام خۆشەویستە.
وەرزی پێشبڕکێکان لە براندس هاچ لە بەریتانیا، لە 30ـی ئەم مانگە دەست پێدەکات و دواتر 4 خولیتر بەردەوامدەبێت.