8 نیشانه‌ی پێشوه‌خته بۆ ناسینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه
ئاگاداری ئه‌م نیشانانه بن
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ندێك جار هه‌ست به ژانی گه‌ده ده‌كه‌ین، كه ئه‌وه‌ش تووشی نیگه‌رانیمان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه به مانای ئه‌وه نایه‌ت، كه نیشانه‌ی پێشوه‌خته‌ی شێرپه‌نجه‌یه.
زۆربه‌ی خه‌ڵك ئه‌و پرسیاره‌یان بۆ دروست ده‌بێت، ئه‌و نیشانانه چین، كه وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده؟
پێگه‌ی "نۆرینگه‌ی كلایڤلاند"ی ته‌ندروستی هه‌ندێك زانیاری له "دانیال جویس" پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری وه‌رگرتووه و بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه هه‌ندێك نیشانه‌ی دیاركراو هه‌ن، تووشبووی ئه‌و جۆره شێرپه‌نجه‌یه‌ی پێده‌ناسرێته‌وه، كه ئه‌مانه‌ن:
گه‌وره‌بوونی گه‌ده: یه‌كێكه له نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده، كه تووشبووه‌كه هه‌ست ده‌كات گه‌ده‌ی گه‌وره‌بووه، گه‌وره‌بوونه‌كه به جۆرێكه، وا هه‌ست ده‌كات وه‌ك كه‌سێكی دووگیان وایه له مانگی نۆیه‌م.
له‌جۆره‌دا شێرپه‌نجه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دیواری گه‌ده ده‌بێت و توند و ره‌قی ده‌كات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات تواناكه‌ی كه‌م بكاته‌وه، بۆیه گه‌ده پڕ ده‌بێت، شله‌مه‌نییه‌كان له گه‌ده ده‌مێننه‌وه و گه‌ده گه‌وره ده‌بێت.
سووتانه‌وه‌ی گه‌ده: كه‌س نییه گه‌ده‌ی نه‌سووتابێته‌وه، بۆیه پێویست به نیگه‌رانی ناكات و ئه‌مه بابه‌تێكی باوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌ستت به سووتانه‌وه‌ی گه‌ده كرد؛ ئه‌وا پێویست ناكات ده‌رمانی دژه سووتانه‌وه یان دره‌مانی دیكه بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌و كێشه‌یه به‌كاربهێنی، به‌ڵكو پێویسته نیگه‌ران بی و پشكنین بكه‌ی.
هێلنج و رشانه‌وه: هێلنج و رشانه‌وه دوو نیشانه‌یه له‌سه‌ر بوونی چینێكی نیشتوو له ناو گه‌ده، چینه‌كه به‌جۆرێكه، كه رێگه‌ی ده‌رچوون له گه‌ده ده‌گرێت.
هه‌ستكردن به نائارامی: ئه‌و هه‌ستكردنه له‌لایه‌ن تووشبووانی شێرپه‌نجه هه‌یه و به به‌رده‌وامی هه‌ست به نائارامی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه دێت، كه شێرپه‌نجه‌كه له دیواری گه‌ده ته‌شه‌نه‌ی كردووه و تووشبووه‌كه هه‌ست به ئه‌ستووربوونی گه‌ده ده‌كات.
له‌ده‌ستدانی كێش: له ئه‌نجامی ماندووبوونی جه‌سته یان كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردن كێشی له‌ش كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌ده‌ستدانی كێش به‌بێ هۆیه‌كی دیاریكراو، ئاماژه‌یه بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده، بۆیه ئه‌مه نیشانه‌یه‌كه و مایه‌ی نیگه‌رانییه.
بێهێزی: ئه‌و كاریگه‌رییه لاوه‌كییه له ئه‌نجامی كه‌مخوێنییه‌كی هێواش دروست ده‌بێت، ئه‌مه له‌پاڵ له‌ده‌ستدانی كێش به‌بێ هۆیه‌كی دیاریكراو، بۆیه ده‌كرێت نیشانه‌یه‌ك بێت بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه.
بینینی خوێن: ئه‌م نیشانه‌یه كه‌متر باوه، كاتێك ئه‌مه رووده‌دات، كه تووشبووه‌كه خوێنێكی زۆری دابنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێنبه‌ربوونه‌كه به هێواشی و كه‌م بێت، ئه‌وا له كۆمه‌وه هه‌ستی پێناكرێت و تێبینیكردن له‌سه‌ر هه‌بوونی شێرپه‌نجه ئه‌سته‌م ده‌بێت.
هه‌ستكردن به تێربوون: ئه‌و هه‌سته پێشوه‌خته‌یه دوای خواردنی بڕێكی كه‌می خواردن دروست ده‌بێت، بڕه كه‌مه‌كه‌ش به رێژه‌ی 20% له كۆی ژه‌مێكی ئاسایی پێوانه ده‌كرێت، كه كه‌سێك له ژه‌مێكی ئاسایی پێویستی پێیه‌تی و ده‌یخوات.