"نابینم به‌ڵام هه‌ستی پێده‌كه‌م"
چیرۆكی هانده‌رێكی نابینای سه‌رسه‌خت
نابینایی نهبووهتهی هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نجێكی ئیسپانی له هاندانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی وڵاته‌كه‌ی ساردبكاته‌وه و له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی یۆرۆی 2016 له فه‌ره‌نسا، به جۆرێكی جیاواز هه‌ستی خۆی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی، ده‌رده‌بڕێت.
"میگێل"، ته‌مه‌نی 19 ساڵه و نابینایه، هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی یاریزانانی وڵاته‌كه‌یه‌تی و له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆی نووسیویه‌تی: "نابینم، به‌ڵام هه‌ستت پێده‌كه‌م"، وه‌ك ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی له راده‌به‌ده‌ری بۆ تۆپی پێ و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی.
میگێل له‌گه‌ڵ خوشكێكی له شاری گرانادای ئیسپانیاوه، چووه‌ته فه‌ره‌نسا و له دوای سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی، به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له توركیا، وێنه‌ی ئه‌و هانده‌ره نابینایه، لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه وه‌رزشییه‌كانی ئیسپانیای داگیركرد.
ئه‌و هانده‌ره سه‌رسه‌خته نابینایه، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی "كادینا كوپی"، گوتی: "من نابینام، به‌ڵام توانام هه‌یه و هه‌ست به تۆپی پێ ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها گوتی: "زۆر دڵخۆشم كه ئه‌و توانایه‌م هه‌یه و ته‌نانه‌ت هه‌ست به هه‌ندێك له ره‌نگه‌كانیش ده‌كه‌م، هه‌رچه‌نده له ژیانمدا هیچ رهنگێكم نه‌بینیوه".
له باره‌ی نهێنی راوه‌ستانی به پێوه به درێژایی یارییه‌كان گوتی: "ناتوانم به دانیشتنه‌وه سه‌رنج بده‌مه یارییه‌كان و حه‌ز ده‌كه‌م له‌ناو یارییه‌كه‌دا بژیم، هه‌ڵپه‌ڕم و گۆرانی بڵێم".
