ئەو باوکەی ویستی کچەکەی لە بالکۆنەوە فڕێ بدات چی بەسەر هات؟

بڵاوبوونەوە ڤیدیۆکە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا

ساتی رووداوەکە
ساتی رووداوەکە

K24 - هەولێر

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان کە تێیدا باوکێك لە میسر، هەڕەشەی کوشتنی لێدەکات بە فڕێدانی کچەکەی لە بالکۆنی ماڵەکەیانەوە، دەزگا ئەمنیەکانی میسر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی " صدى البلد"ـی میسری، دەزگا ئەمنیەکان بەزوویی توانیان شوێنەکە بدۆزنەوە و باوکەکە دەستەبەسەر بکەن، کە دواتر کەیسەکەی رەوانەی داواکاری گشتی کراوە.

بڵاووبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە بە زوویی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتەی هەژاند، لە ڤیدیۆکەدا باوکەکە هاوار بەسەر منداڵەکەیدا دەکات و هەرەشەی فڕێدانە خوارەوەی دەکات، بەڵام کاتێک کەسوکار و خەڵکانی نێو باڵەخانەکە ئەم دیمەنە دەبینن، بەزوویی کچەکە رزگار دەکەن و رووبەڕووی باوکەکە دەبنەوە.

H.H