کۆتاییەکی تراژیدی کچێک لە فڕنێکی ئۆتۆماتیکیدا

تەمەنی 22 ساڵە و پۆلیس گومانی لە رووداوەکە هەیە

بیبیانا ئاریلانو دیلابرا (22 ساڵ)
بیبیانا ئاریلانو دیلابرا (22 ساڵ)

K24 - هەولێر:

کچێکی تەمەن 22 ساڵ لە پارێزگای کلایتۆن لە ویلایەتی "جۆرجیا"ـی ئەمەریکا، بە شێوەیەکی تراژیدی لە فڕنێکی ئۆتۆماتیکیدا گیانی لەدەستـدا.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "سکای نیوز"، بیبیانا ئاریلانو دیلابرا (22 ساڵ) کارمەندی فڕنێکی ئۆتۆماتیکت بووە و لەکاتی کارکردندا، کەوتووەتە ئامێری دروستکردنی هەوری نان و گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی ناوچەکە رایگەیاند، دیلابرا ئامێرەکەی خستووەتە ئیش و لەوکاتەدا هەڵەیەک روویداوە، کە بە گیان لەدەستدانی ئەو کۆتایی هاتووە.

رووداوەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە، کۆمپانیای "نۆرس ئیست فوودز" کە خاوەنی شوێنی فڕنەکەیە و بە یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنی نان دادەنرێت لە ئەمەریکدا، لەلایەن پۆلیسەوە پشکنینی لەگەڵدا دەکرێت بۆ دۆزینەوەی هەر بەڵگەیەک کە گومان بوونی تاوانێک یەکلایی بکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیاکە لە لێدوانێکدا گوتی: "دڵگرانین بە لەدەستدانی کارمەندێکمان کە لە رووداوەی کۆتایی ئەم هەفتەیە ماڵئاوایی لێکردین."

ئاماژەی بەوەشدا، "لەگەڵ دەستەی سەلامەتی تەندروستی و پیشەیی و گشت لایەنەکان هەماهەنگیمان دەبێت بۆ لێکۆڵینەوەی تەواو لە بابەتەکە."

H.H

Fly Erbil Advertisment