مورسى بۆ هه‌تا هه‌تايه ده‌خرێته‌ زيندانه‌وه‌

دادگای قاهیرە بڕیاری زیندانیکردنی هەتا هەتایی بەسەر سەرۆکی پێشووی میسر محەممەد مورسیدا سەپاند.

K24 – هه‌ولێر:

دادگای قاهیرە بڕیاری زیندانیکردنی هەتا هەتایی بەسەر سەرۆکی پێشووی میسر محەممەد مورسیدا سەپاند.

دادگای تاوانەکانی شاری قاهیرە بڕیاری لەسەر دۆسیەی سیخوڕی مورسی بۆ وڵاتی قەتەر دەرکرد و دادگاکە سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر سەرۆکی پێشووی میسردا سەپاند.

بەگوێرەی ئەو دۆکیومێنتانەی دادگای قاهیرە لەبەردەستی بووە، مورسی تاوانبارکردووە بەوەی لەکاتی سەرۆکایەتیدا بەڵگەنامەی نهێنی تایبەت بە ئاسایشی نیشتمانی ميسرى داوەتە قەتەر.

هەر پەیوەست بە هەمان کەیس، دادگا بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ شەش ئەندامی ئیخوان موسلمین دەرکرد و فەرمانی زیندانی هەتا هەتایی بەسەر دوو کەسی دیکەشدا سەپاند، کە هەردووکیان رۆژنامەنووس بوون لە کەناڵی جەزیرەی قەتەری.