داواى قهرهبووكردنهوهى زيانلێكهوتوانى شهڕى ديموكرات و پاسداران دهكرێت
ناوەندی ديموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات، خانووە رووخاوەکانی شەڕی نیوان پێشمەرگەکانی حزبی دێموكرات و سوپای پاسداران، نۆژەن بکاتەوە.
K24 – ههولێر:
ناوەندی ديموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات، خانووە رووخاوەکانی شەڕی نیوان پێشمەرگەکانی حزبی دێموكرات و سوپای پاسداران، نۆژەن بکاتەوە.
بە گوێرەی راگەیاندراوێکی ناوەندی ديموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، لەو شەڕەدا بە کاتیۆشا ھێرش کراوەتە سەر 18 ماڵ و بە لۆدێر لەگەڵ خاک یەکسان کراون و 15 ماڵی تریش زەرەریان بەرکەوتووە. ھەروەھا 4 تراکتۆری ھاووڵاتیانیش تێکشکاون.
ناوەندی ديموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان لە کۆتایی راگەیاندراوەکەیدا داوای لە حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە، دەست له وێرانکاری ھەڵگرێ و خانوووەکانی ئەو ھاووڵاتیانەش نۆژەن بکاتەوە و هەروەها داواش لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات گوشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی بۆ قەرەبوو کردنەوەی هاووڵاتیانی کورد.