وه‌زیری به‌رگری رووسیا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری رووسیا، بنكه‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له سووریا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و له‌سه‌ر پێشنیازی ڤلادیمێر پوتین, له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووريا كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی سووریا، سێرگی شۆیجۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا، دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی حیمه‌یمیم، كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له‌وێوه هه‌ڵده‌فڕن و بۆردومانی حه‌له‌ب ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كۆده‌بێته‌وه.
هه‌رچه‌نده ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی سووریا هیچ ورده‌كارییه‌كی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، وه‌زیری به‌رگری رووسیا، سیسته‌می ئێس 400ی مووشه‌كی، كه له‌لایه‌ن رووسیاوه له سووریا دامه‌زرێندراوه، به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)