هۆكارى ئهنجامدرانى تهقينهوهكانى خورماتوو ئاشكرا دهبێت
وەکو کاردانەوەیەکە بەرامبەر ئەو شکستەیان و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانییان.
K24 – ههولێر:
بەرپرسانی خورماتوو ھۆکاری تەقینەوەکان بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە دوێنی داعش لە لایەن پێشمەرگەوە گورزی کووشندەیان بەرکەوتووە و وەکو کاردانەوەیەکە بەرامبەر ئەو شکستەیان و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانییان.
لە ئاكامى سێ تەقینەوە لە خورماتوو سێ کەس گیانییان لەدستداو دوازدەی دیکەش بریندار بوون. یەکێک لە بریندارەکان پێشمەرگەیەکە، ئەو پێشمەرگەیە لەگەڵ شایەدحاڵێک رووداوەکە بۆ کوردستان 24 دەگێڕنەوە.