هاووڵاتييان داواى يه‌كڕيزى له لايه‌نه‌كان ده‌كه‌ن
سەرەڕای سەختی گوزەران و ژیان لەناو قەیرانی داراییدا، بەڵام ھێشتا خەمی یەكەمی خەڵك پاراستنی ئاشتی و یەكڕیزیی نێوان لایەنە سیاسیيەكانە.
K24 – هه‌ولێر:
سەرەڕای سەختی گوزەران و ژیان لەناو قەیرانی داراییدا، بەڵام ھێشتا خەمی یەكەمی خەڵك پاراستنی ئاشتی و یەكڕیزیی نێوان لایەنە سیاسیيەكانە.
ساڵح عوسمان 20 ساڵه له بازار‌ی هه‌ولێر سه‌وزه و میوه ده‌فرۆشێت، ئه‌و ده‌ڵێت: هیچ ساڵێك وه‌ك ئه‌مساڵ به‌هۆی قه‌یرانی دارایی وكێشه سیاسیيه‌كانه‌وه بازاڕی به‌م شێوه‌ی ئێستا چۆڵ و لاواز نه‌بووه. په‌یداكردنی بژێوی و پاروه نانیك بۆ منداڵه‌كانی خه‌مێكی له‌مێژینه‌ی مام ساڵحه، به‌ڵام له‌و خه‌مه گرنگتر و مه‌زنتر بۆ ئه‌و خه‌می نیشتیمان و یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسیيه‌كانه.
ساتیك به‌ناو بازار و شه‌قامه‌كانی هه‌ولێردا گه‌ڕاین، ویستمان وه‌ڵامی پرسیارێك وه‌ربگرین، داخۆ تێڕوانینی هاووڵاتیان بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسيیه‌كان چیه؟
نیگه‌رانیه‌كانی هاووڵاتیان ده‌ریده‌خات كه خه‌می یه‌كڕیزی كورد و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان گه‌وره‌تره له خه‌می بژێوی ژیانی رۆژانه‌یان، چونكه به‌ڕای ئه‌وان هه‌ركاتێك لایه‌نه سیاسیيه‌كان كۆك و یه‌كڕیز بن ئه‌وكاتیش ژیان و بژێوی هاووڵاتیان سه‌قامگیر و پارێزراو ده‌بێت.