كتێبی "هه‌رێمی كوردستان و دراوسێكانی.. چ جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك" چاپ و بڵاوكرایه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
كتێبی "هه‌رێمی كوردستان و دراوسێكانی.. چ جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك؟" له نووسینی زوبێر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د و له لایه‌ن سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و راپرسی كوردستان24 چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
كتێبه‌كه له 270 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و كامیل بۆكانی هه‌ڵه‌چن و لوقمان ره‌شیدی دیزاینی به‌رگ و ناوه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی كردووه.
كتێبه‌كه له شه‌ش به‌ش و ئه‌نجام و كۆتایی پێكهاتووه. ناونیشانی به‌شه‌كانی به‌م جۆره‌یه:
بەشی یەکەم: تورکیا و هه‌رێمی کوردستان: ئابووری یان ئاسایش، تورکیا به‌دوای کامیاندا ده‌گه‌ڕێ؟
بەشی دووەم: پاڵنەری سەرەکیی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان
بەشی سێیەم: هەرێمی کوردستان و سووریا: کێشەزای پەیوەندییەکانیان
بەشی چوارەم: وڵاتانی کەنداو و هەرێمی کوردستان: پەیوەندییەکی پێناسە نەکراو
بەشی پێنجەم: بنەمای پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
بەشی شەشەم: بنەمای پەیوەندییەکانی رووسیا و هەرێمی کوردستان
بەشی حەوتەم: کۆتایی و دەرەنجام.
له باره‌ی كتێبهكهوهی له ده‌ستپێكدا هاتووه: ئێمە لەو کتێبەدا سەرنجمان لەسەر دوو جۆر لە دراوسێکانی هەرێمی کوردستانە، جۆرێک لە دراوسێ لە ڕوانگەی نزیکیی جیۆگرافی (geographical proximity)، کە هاوسنووری هەرێمی کوردستانن، وەک وڵاتانی ئێران و تورکیا و سووریا؛ هەروەها ئەو دراوسێیانەش کە سنووری جیۆگرافیی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا نییە، بەڵام پێگەی سیاسی و هەژمونییان لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا وای کردووە کە ئامادەیی و کاریگەریی سیاسی‌یان لەسەر هەرێمی کوردستان، هەندێک جار لە دراوسێکانیش زیاتر بێت. بۆ نموونە هەر یەکە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لەو جۆرە زلهێزە تایبەتانەن کە ئەم ڕۆڵەیان هەیە. لەبەر گرنگی و کاریگەریی ئەو دوو وڵاتە لەسەر پرۆسەی سیاسی و ئایندەی هەرێمی کوردستان.
نووسه‌ر له باره‌ی گرنگی كتێبه‌كه‌وه نووسیویه‌تی: گرنگیی ئەم کتێبە لەو ڕوانگەیەوە سەرچاوە دەگرێت، بابەتێک تاوتوێ دەکات کە چ لە بواری ئەکادیمی و زانستییدا یانیش لە سەر ئاستی جەماوەریدا بێت، جێگای مشت‌ومڕ و قسەلەسەرکردنێکی زۆرە، بەڵام لە ڕاستیدا تا ئێستا وەک پێویست بە تایبەت بە زمانی کوردی، توێژینەوەی ئەکادیمیی ورد و بێلایەنی لەبارەوە نەکراوە. هەندێک جاریش لە بارەی پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشێک لەو وڵاتانەدا بە تایبەتییش وڵاتە زلهێزەکان کە هەرێمی کوردستان وەک پاڵپشت دەیانبینێت ، (patron-client relations) چ لەسەر ئاستی نوخبەی سیاسی بێت یاخود لەسەر ئاستی توێژەرەکانمان، جۆرێک لە زیادەڕۆیی هەیە؛ بەڵام لە بنەڕەتدا پەیوەندییەکە ڕەهەندێکی تری هەیە.