فوئاد حوسێن: دانوستانی ئه‌مجاره‌ی ئێران و سعوودیه له به‌غدا ئه‌رێنی بوون
"گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كان ده‌ستپێده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، دانوستانی ئه‌مجاره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و عه‌ره‌بستانی سعوودیه كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوون، ئه‌رێنی بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بڕیاره گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستان له نێوان ئه‌و دوو وڵاته به‌ڕێوه‌بچێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی واده‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
پیشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، عه‌باس زاده مشكینی، گوته‌بێژی لیژنه‌ی ئه‌منی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند، گه‌ڕی پێنجه‌می دانوستان له نێوان وڵاته‌كه‌ی و سعوودیه له‌به‌غدا ده‌ستیپێكردووه و به‌گوێره‌ی مه‌زه‌نده سه‌ره‌تاییه‌كان، كه‌شی گفتوگۆكان ئه‌رێنییه و ئاراسته‌كان زۆر بنیاتنه‌رن.
گوتیشی: "تاران به‌بێ ئاوڕدانه‌وه بۆ دواوه، هه‌میشه خوازریاری ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه و گێڕانی رۆڵێكی حه‌كیمانه" و جه‌ختیشی له‌سه‌ر رۆڵی ئه‌رێنیی عێراق و عومان كرده‌وه، بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌سازییه‌كی گونجاو بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان ئێران و سعوودیه.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "ئێران له دانوستانكردن له‌گه‌ڵ سعوودیه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ده‌گاته ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی، چونكه به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاتان له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی، رۆشنبیری و ئابووریی ناوچه‌كه ده‌شكێته‌وه".
ساڵی رابردوو سعوودیه و ئێران 4 گه‌ڕی دانوستانیان له به‌غدا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه پچڕاوه‌كانیان و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانیان به‌ڕێوه‌برد.
له ساڵی 2016ـه‌وه دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئێران به‌هۆی له‌سێداره‌دانی نه‌مر ئه‌لنه‌مر، پیاوی ئایینی شیعه له سعوودیه به تۆمه‌تی تیرۆر، په‌یوه‌ندیی نێوان ریاز و تاران پچڕا.
ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له چه‌ندین دۆسییه‌دا قووڵ بوونه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش دۆسیه‌ی یه‌مه‌ن، له‌كاتێكدا سعوودیه سه‌ركردایه‌تیی هاوپه‌یمانێتییه‌كی سه‌ربازیی بۆ پشتیوانیكردن له هێزه‌كانی حكومه‌تی دانپێدانراوی یه‌مه‌ن له دژی گرووپی ئه‌نساروڵڵا (حوسییه شیعه‌كان) ده‌كات، كه ئه‌و گرووپه كۆنترۆڵی سه‌نعای پایته‌خت و چه‌ند پارێزگاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه و ده‌گوترێت: له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه له‌لایه‌ن تارانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت و به‌رده‌وام سعوودیه كۆماری ئیسلامی به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كات، كه ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی دامه‌زراوه‌كانیان ده‌كرێن، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆیان دابین ده‌كرێن و تا ئێستا چه‌ندین جار له‌ڕێگه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌وه دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان و پێگه هه‌ستیاره‌كانی سعوودییه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه كراونه‌ته ئامانج.
H.B