وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووەکان وردەکاری دەخاتەڕوو

"دوای جەژن تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان دەستپیدەکات"
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە

K24 – هەولێر

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی پشووی رۆژانی داهاتوو لە ناوەندەکانی خوێندن زانیاری دەخاتەڕوو.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە کوردستان24ی راگەیاند: "تا کۆتایی ئەم هەفتەیە لەسەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەوام ئاساییە، تەنها هەڵسەنگاندنی چوارەم بۆ پۆلەکانی 1 و 2 و 3ی بنەڕەتی دەکرێت، 28ی مانگ کۆتا رۆژی هەڵسەنگاندنە، دواتر پشووی جەژنی رەمەزان دەستپێدەکات".

گوتیشی: "بەپێی ئەو خشتەیەی رامانگەیاندووە، لە دوای پشوو پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بۆ پۆلە ناکۆتاکان دەستپێدەکات، دواتریش بۆ پۆلە کۆتاکان".