میراتی داعش دابه‌ش ده‌كرێت
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داعش نزیكبووه
K24 – هه‌ولێر
هاوكات له‌گه‌ڵ شكسته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش باس له دابه‌شكردنی میراته‌كانی ده‌كرێت.
نووسینێكی "حسین منيمنة" له په‌یمانگای واشنتۆن به‌ناونیشانی "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میراتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تێيدا باس له زیانه‌كانی داعش ده‌كات كه نزیكه‌ی 40% ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستداوه، به‌تایبه‌تی شاره گرنگه‌كانی وه‌ك تكریت، رومادی و گری سپی، شنگال و ته‌دمور، كه توانایی هێرش و به‌رگریكردنی نه‌ماوه و ته‌نیا پشت به تاكتیكه مه‌یدانییه‌كان ده‌به‌ستێت.
بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به نزیكبوونی له‌ناوچوونی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" ده‌كات، كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، هه‌رچه‌نده له هه‌ندێ شوێنی پێشی به هێرشه‌كانی گیراوه، به‌ڵام به پراكتیك رێگه‌ی هاتۆچو و لوجستنی داعشی بڕیوه و سه‌رچاوه داهاته‌كانی كه‌می كردووه و بنه‌مای به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كه‌شی له‌به‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش به هۆكارێكی لاوازبوونی داعش وه‌سفكردووه، هه‌رچه‌نده به‌پێی توانایی خۆی سوودی لێوه‌رگرتووه، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوو راگه‌یاندنی داعش له بواری كواڵیتی و چه‌ندایه‌تی و دابه‌شكردنه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه هه‌نگاوی ناوه.
هه‌روه‌ها ئه‌ده‌بیانی هاوسۆز له‌گه‌ڵ داعش لاواز بوویه، یان به ته‌واوه‌تی نه‌ماوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه داعش زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له عێراق و سوریا له‌دستداوه.
ئاماژه به شكستی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی كورد له كۆبانی كردووه، كه به‌شێكی به‌رفراوان له شاره‌كه وێرانكراوه و هه‌ر ئه‌وه وێرانییه ده‌توانێ له موسڵ و ره‌قه‌ش رووبدات، كه له به‌رژوه‌ندی دانیشتوانانی نییه.
له به‌شێكی تردا باس له‌وه كردووه كه داعش توانایی راكێشانی جیهادییه‌كان له وڵاتانی تر له‌ده‌ستداوه و ناتوانێ چه‌كدارانی له جیهان بڵاو بكاته‌وه و چه‌كداره بیانییه‌كانیشی بۆ وڵاته‌كانیان ده‌گه‌ڕینه‌وه. هه‌ربۆیه داعش به‌دوای جیهادی نوێ و گه‌نج ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به هاوڵاتی به‌ره‌گه‌ز ئه‌فغانی له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات.
بوارێكی تری كه نیشانه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داعشه، دووباره سه‌رهه‌ڵدانی گرووپه توندره‌وه‌كانی ناوچه‌ییه‌یین كه له ئه‌فغانستان، یه‌مه‌ن، لیبیا، سینا و ناوچه‌كانی تر چالاكن. داعش به له‌ده‌ستدانی عێراق و روسیا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، كه شكستی له‌هه‌ردوو وڵات شتێكی حه‌تمییه.