توركیا توانا سه‌ربازییه‌كانی به‌هێزتر ده‌كات
به به‌هێزكردنی سوپاكه‌ی ده‌یه‌وێ ببێته وڵاتێكی به‌هێز
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند ته‌نیا به رێگه به‌هێزكردنی سوپا ده‌توانین ببینه وڵاتێك به‌هێز.
بینالی یلدرم له كۆبوونه‌ویه‌كدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی توركیا رایگه‌یاند بێجگه‌له به‌هێزبوون، هیچ چاره‌سه‌رییه‌كی ترمان نییه، كه ته‌نیا به سوپایه‌كه‌ی به‌هێزه‌وه ده‌توانین به‌هێز بین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا هه‌روه‌ها وتی: "چوار ده‌وروبه‌رمان بازنه‌ی ئاگره و هه‌ندێ وڵاتی سته‌مدیده چاوه‌ڕیی یارمه‌تیمان ده‌كه‌ن و هیوایان به ئێمه هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ش ته‌نیا به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا به‌رگرییه‌كانی توركیا به‌س نییه، به‌ڵكو پێویستیمان به به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی پێشیگرتن هه‌یه".
یلدرم بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجه ئاماژه به‌كارهێنانی سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی توركیا كرد بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی دروستكردنی فرۆكه، كۆپته‌ر، چه‌ك، تانك و كه‌شتی سه‌ربازی.
به وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانمان و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی دۆستان و ترساندنی دوژمن، كه له‌مه‌ودا بۆ ئه‌م ئامانجه كار ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها وتی له ماوه‌ی 14 ساڵدا، 30 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له پیشه‌سازیی به‌رگریدا كراوه، كه درێژه به پرۆژه‌كانی پێشووی سه‌ربازی ده‌ده‌ن.