سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتی سیادە دەكات
لە دیدارەكەدا جەخت لەسەر هەوڵدان بۆ كۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی كرایەوە

K24 - ههولێر:
سەرۆك مەسعود بارزانی، ئهمڕۆ سێشەممە (26ی نیسان/ ئهپرێلی 2022) لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتی سیادە كرد، كە پێكهاتبوو لە خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانێتی سیادە و محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەحمەد جبووری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە دیدارەكەدا تیشك خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و كۆسپ و گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و جەخت لەسەر هەوڵدان بۆ كۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی كرایەوە.
