داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار دەکرێت
K24 - ھەولێر
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە 11 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار لە رۆژئاوای عێراق، پێشنیازێكیان خستووەته به‌رده‌م سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه‌تێیدا داوا دەکەن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌یان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونیكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان له 30 ئه‌ندام پێكهاتووه، له حه‌وتی ئه‌م مانگه‌دا 16 ئه‌ندامیان هاوپەیمانێتییەکی نوێیان پێكهێناوه، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئەنجامدانی چاكسازی له بواری سیاسی و ئیداری پارێزگاكه‌دا، لە بەیاننامەکەدا 11 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئەنبار داوایان له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كردووه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکە هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و جارێكی دیكه ئه‌نجوومه‌نێكی نوێ هه‌ڵبژێردرێته‌وه.