ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بودجه‌ی پرۆژه‌كانی سلێمانی خه‌رج ده‌كات
ته‌نها پاره‌ی گازپرۆم ماوه بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند،ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان دراوه‌ته‌وه وبڕیاریانداوه زۆربه‌ی خاڵه‌كانی داواكارییه‌كانی سلێمانی جێبه‌جێبكرێت.
"هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به ماڵپه‌ڕی (كوردستان 24) ی ڕاگه‌یاند" ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌ڵام دراوینه‌ته‌وه و بڕیار دراوه به‌شێكی زۆر له‌و داواكاریانه كه‌وه‌ك پارێزگای سلێمانی خستبوومانه به‌رده‌ستیان جێبه‌جێ بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌وخاڵانه‌ی كه بڕیاره جێبه‌جێ بكرێت، بودجه‌ی پرۆژه‌ی سه‌ره‌كی ئاوی سلێمانی و بودجه‌ی پرۆژه ڕۆشنبیری و كلتورییه‌كانی سلێمانی یه وه‌ك پایته‌ختی ڕۆشنبیری.
هه‌روه‌ها بڕیاری دروستكردنی (11) قوتابخانه كه پێویسته به زوویی ته‌واو بكرێن و خوێندكاران تیایدا بخوێنن.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد كه له‌و ڕۆژانه‌دا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان(قوباد تاڵه‌بانی) له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵیان كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆژه‌كان و بودجه دیاریكراوه‌كان ده‌كرێت.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاریانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌مانای تایبه‌تمه‌ندی دانه به پارێزگای سلێمانی؟
له‌وه‌ڵامدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گوتی" ئه‌و بودجه و پارانه،پاره‌ی سلیمانیه و له حیسابدا هه‌بووه وداوامانكردووه بدرێنه‌وه به پرۆژه‌كان و بودجه‌كان خه‌رج بكرێن له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا،له كۆی ئه‌و خاڵانه‌ی داواكارییه‌كه‌یان كه له ڕێكه‌وتی 31/5/2016 ئاماده‌یان كردبوو له 6/6/2016 گه‌یشتبووه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،ته‌نها یه‌ك خاڵیان ماوه‌ته‌وه كه بڕیاری لێ نه‌دراوه،ئه‌ویش ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (گازپرۆم) ی ڕووسی بۆ پارێزگاكه ته‌رخان كراوه و بڕی( 30 ) ملیۆن دۆلاره،،به‌ڵام ئه‌وه‌یان ماوه‌ته‌وه و گوتویانه له داهاتوودا دوای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌شه‌وه بڕیار ده‌ده‌ین.