ده‌میرتاش: ده‌یانه‌وێ به فرت و فێل شاره‌وانییه‌كانمان لێ بستێنن
سیاسه‌تی له‌ناوبردنی به‌ڕێوه‌به‌ری لۆكاڵیی كوردی مێژوویه‌كی سه‌د ساڵه هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی گه‌لانی دیموكراتیك ـ هه‌ده‌په رایگه‌یاند ده‌یانه‌وێت به فرت و فێل شاره‌وانییه‌كانمان لێ بستێنن، كه به ده‌نگی خه‌ڵك به‌ده‌ستمان هێناوه.
ده‌میرتاش سه‌باره‌ت به هه‌وڵی حكومه‌ت بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسایه‌ك بۆ ده‌ست له‌كار لادانی شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه وتی ده‌یانه‌وێ به فرت و فێل شاره‌وانییه‌كانمان لێ بستێنن، به‌ڵام خه‌ڵك رێگه‌یان پێ نادات و خۆی به خاوه‌نی ده‌زانێت.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌وه ره‌وشێكی نوێ نییه، له‌وه‌ته‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و دیموكراتیكی كورد هاتۆته ناو گۆڕه‌پانی سیاسییه‌وه، سیاسه‌تی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت، نه‌هێشتنی سیاسه‌تی دیموكراسیی كورد بووه و رێگاكانی دژی یاسا، نا ئه‌خلاقی و ته‌واوی رێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت به‌كارهێنراوه. بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به ده‌یه‌ی 90 سه‌ده‌ی رابردوو كرد كه له‌كاتی ئێستادا به‌و چه‌مكه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتارانی ده‌كات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م سیاسه‌ته وتی له ساڵی 1999، كه شاره‌وانییه‌كانی ناوچه‌یان به‌ده‌ستهێنا، به سه‌دان سه‌رۆكی شاره‌وانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌دانی ده‌ستگیران كران و له سه‌ر كاره‌كانیان لادران، كه ئه‌وه پلانێكی نوێ نییه، مێژوویه‌كی سه‌د ساڵه هه‌یه، كه له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان و پاش دامه‌زراندنی كۆماری توركیا سیاسه‌تی له‌ناوبردنی به‌رێوه‌ربه‌ری لۆكاڵی كوردی هه‌بووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه و ئاكه‌په له ساڵی 2016 ئه‌م سیاسه‌ته به‌كار دێنێت.