داعش گه‌مارۆی 100 سه‌ربازی عێراقی داوه
سه‌ربازه‌كان سه‌ر به لیوای مغاویرن
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش گه‌مارۆی 100 سه‌ربازی عێراقییان داوه،له باكوری شاری رومادی ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقی ڕایگه‌یاندووه"چه‌كدارانی داعش گه‌مارۆی هێزێكی فه‌وجی دووی لیوای مغاویری سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی ئهنباریانداوه كه ژماره‌یان(100) سه‌ربازه و ئێستا له‌ناوچه‌ی (زنكوره) ی باكوری ڕوومادی له گه‌مارۆی چه‌كدارانی داعشدان.
ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ربازییه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ئه‌و (100) كه‌سه له نزیك پردی (عه‌لی حاته‌م) ن و جگه له سه‌ربازه‌كان ژماره‌یه‌ك له‌وان ئه‌فسه‌رن.
هه‌روه‌ها گوتی"چه‌كدارانی داعش به به‌رده‌وامی سه‌ربازه گه‌مارۆدراوه‌كان به هاوه‌ن بۆردوومان ده‌كه‌ن و یه‌كێك له هاوهنهكانیش كه‌وتووه‌ته ناو بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه و له ئه‌نجامدا ئامر فه‌وجی دووی لیوای مغاویر، موقه‌ده‌م (هه‌یسه‌م محه‌مه‌د بجروح) بریندار بووه.