له ساڵی رابردوو له هه‌ر خوله‌كێك به‌پێوه‌ری 10 یاریگای تۆپی پێ دارستان له‌ناوچوون
مه‌ترسی كاره‌ساتێكی گه‌وره بۆ ژینگه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی له ئارادایه.. تا ئێستاش له‌ناوچوونی دارستانه‌كان به‌و خێراییه به‌رده‌وامه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی ساڵانه‌ی رێكخراوی "گلۆباڵ فۆرست وۆچ" و په‌یمانگه‌ی وۆرڵد ریسۆرسز ئینستیتیوت و زانكۆی ماریلاند، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له ماوه‌ی ساڵی 2021، له هه‌ر خوله‌كێكدا به‌قه‌د رووبه‌ری 10 یاریگای تۆپی پێ دارستانه‌كانی ناوچه كه‌مه‌ره‌ییه‌كان به هۆكاری سووتان، بڕینه‌وه بۆ كردن به كێڵگه‌ی كشتوكاڵی و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ له‌ناوبراون، به‌تایبه‌ت له به‌رازیل، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕانی كه‌شوهه‌وای زه‌وی دروست بێت و پله‌كانی گه‌رمای زه‌وی به‌رزتر ببنه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی ساڵی رابردوو نزیكه‌ی 11.1 ملیۆن هێكتار دارستان له ناوچه كه‌مه‌ره‌ییه‌كان له‌ناوچوونه، له‌ناویان 3.75 دارستانی ره‌سه‌ن بوون.
رود تایلۆر، سه‌رۆكی پرۆگرامی دارستانه‌كان له په‌یمانگه‌ی وۆرڵد ریسۆرسز ئینستیتیوت گوتی: له‌ناوچوونی دارستانه‌كانی ناوچه كه‌مه‌ره‌ییه‌كان زۆر خێرایه و له ساڵی رابردوودا به‌تێكڕایی له هه‌ر خوله‌كێك به‌قه‌د 10 یاریگای تۆپی پێ ئه‌و دارستانانه له‌ناوچوونه و تا ئێستاش به‌و خێراییه به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، له‌ناوچوونی ئه‌و دارستانانه ته‌نها له ساڵی 2021 بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی 2.5 گێگا ته‌ن گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له به‌رگه هه‌وا زیاد بكات، كه هاوتایه له‌گه‌ڵ تێكڕای ساڵانه‌ی ده‌رچوونی ئه‌و گازه له وڵاتی هیندستان.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، رێژه‌ی له 40%ی كۆی دارستانه له‌ناوچووه‌كان له ساڵی رابردوو، له وڵاتی به‌رازیل بووه، كه رووبه‌ری 1.5 ملیۆن هێكتار بووه، دوای ئه‌ویش كۆماری كۆنگۆی دیموكرات دێت، كه نزیكه‌ی 500 هه‌زار هێكتار دارستانی له‌ناوبردووه.
سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانی ناكه‌مه‌ره‌ییش، تویژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا، دارستانه‌كانی باكووری نیوه‌گۆی باكووری زه‌وی گه‌وره‌ترین زیانیان به به‌رگه هه‌وا گه‌یاندووه و ته‌نها له رووسیا له وه‌رزی سووتاندا رووبه‌ری 6.5 ملیۆن هێكتار له دارستانه‌كان له‌ناوچوونه، ئه‌مه‌ش به ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی داده‌نرێت.
زانایانیش هۆشداری ده‌ده‌ن، كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای زه‌وی، رێژه‌ی توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵبه‌ندانی جه‌مسه‌ره‌كانی زه‌وی خێراتر ببێت و رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كان روو له زیادبوون بكه‌ن و كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی روو له هه‌ساره‌ی زه‌وی بكات.
H.B