عێراق هه‌ناسه و سییه‌كانی ئێرانه
ئینتیفاز قه‌مبه‌ر:

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی موسته‌قبه‌ل، ئینیفاز قه‌مبه‌ر رایگه‌یاند، له عێراقدا ئێران به‌شێكه له كێشه‌كان، به‌شێك نییه له چاره‌سه‌ر، تاران كێشه ده‌خوڵقێنێ، ئێران ده‌یه‌وێت عێراق له رووی دارایی، خاك و هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌كار بهێنێ، عێراق بووه‌ته هه‌ناسه و سییه‌كانی ئێران، له‌و رێگه‌وه كه‌ره‌سته ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكات، ئێران له رێگه‌ی عێراقه‌وه هه‌ناسه ده‌دات، بۆیه ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت حكومه‌تێك له عێراق هه‌بێت، خاوه‌نی سه‌روه‌ری و توانا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دژی ئه‌م ره‌فتاران بوه‌ستێت، عێراق غاز له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كات، له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز، ئه‌وكاته غاز له ئێرانه‌وه هاورده ناكات، بۆیه تاران هه‌وڵده‌دات دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه حكومه‌تێكی لاواز له به‌غدا هه‌بێت و سه‌رۆك كۆمارێك هه‌بێت له خزمه‌تی تاران بێت.
ده‌قی هه‌ڤپه‌یڤینی بێژه‌ری سه‌ره‌كی ژووری هه‌واڵی كوردستان24، فه‌رهاد ره‌سووڵ له‌گه‌ڵ ئینیفاز قه‌مبه‌ر، سه‌رۆكی دامه‌زاره‌وه‌ی موسته‌قبه‌ل.
كوردستان24: ئاخۆ كێشه‌ی حوكمڕانی له عێراقدا له چیدایه و بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ئینتیفاز قه‌مبه‌ر: چه‌قبه‌ستووی سیاسی له عێراق رۆڵه‌كه‌ی بۆ ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وانن وا له پڕۆسه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی سیاسی و سه‌رۆك كۆمارێك به خێرایی هه‌ڵنه‌بژێردرێن، به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ئه‌م كاره ده‌كرا، پێش كاندید كردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ده‌توانرا كاروباره‌كان رایی بكرێن، باش ئه‌وه ده‌زانین ئێران نایه‌وێت حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی سیاسی پێكبهێنرێت، له نێوان حه‌لبووسی، سه‌در و پارتیدا، ئێمه له راستیدا نازانین ئێران له راستیدا چی ده‌وێت، هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن له هه‌ڵبژاردندا شكستیان هێناوه، پێشتر له هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتدابوون، ئێستا نایانه‌وێت ببن به ئۆپۆزسیۆن، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی سیاسی پێكبهێنرێت، ئێران پێی وایه لایه‌نه‌كانی سه‌ر به ئه‌وان له هه‌ڵبژاردنی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو دۆڕاون.
كوردستان24: باڵیۆزی پێشووی ئێران له عێراق به ئاشكرا ده‌ڵێت، تاران ئاماده‌یه كێشه سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق چاره‌سه بكات، له‌و چه‌قبه‌ستوویه بیهێنیته ده‌ره‌وه، خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئه‌م قسانه چییه؟
ئینتیفاز قه‌مبه‌ر: بێگومان ئێران به‌شێكه له كێشه‌كان، به‌شێك نییه له چاره‌سه‌ر، تاران كێشه ده‌خوڵقێنێ، ئێران ده‌یه‌وێت عێراق له رووی دارایی، خاك و هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌كار بهێنێ، عێراق بووه‌ته هه‌ناسه و سییه‌كانی ئێران، له‌و رێگه‌وه كه‌ره‌سته ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكات، ئێران له رێگه‌ی عێراقه‌وه هه‌ناسه ده‌دات، بۆیه ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت حكومه‌تێك له عێراق هه‌بێت، خاوه‌نی سه‌روه‌ری و توانا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دژی ئه‌م ره‌فتاران بوه‌ستێت، عێراق غاز له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كات، له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز، ئه‌وكاته غاز له ئێرانه‌وه هاورده ناكات، بۆیه تاران هه‌وڵده‌دات دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه حكومه‌تێكی لاواز له به‌غدا هه‌بێت، له‌هه‌مان كاتدا داڕووخانیش له عێراقدا نه‌بێت، به‌م دۆخه ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی حكومه‌تێكی لاواز خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بكات، سه‌رۆك كۆمارێك هه‌بێت له خزمه‌تی تاران بێت.
كوردستان24: بۆچی شیعه زۆرینه‌ی سیاسی‌یان قبووڵ نییه؟
ئینتیفاز قه‌مبه‌ر: چونكه زۆرینه‌ی سیاسی له عێراقدا تارمایی مه‌زهه‌بییه‌ت دوور ده‌خاته‌وه، ئێران سوود له مه‌زهه‌بیه‌تی عێراق وه‌رده‌گرێت، تاران ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی مهزههبییهتهوه عێراق كۆنتڕۆڵ بكات، ده‌یه‌وێت ئه‌و وڵاته به لاوازی بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شۆك و سه‌رنج راكێشه، پێشتر مالیكی حكومه‌تی زۆرینه‌ی پێشنیاز كردبوو، ئه‌و كاته له‌ساڵی 2013 دا ده‌یویست حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ سه‌در پێكبهێنێت، هه‌ر مالیكی بوو شیعه‌كانی دابهشكردوو، دواتر هاته‌وه باسی حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی كرد، زۆرینه‌ی سیاسی ته‌نیا بابه‌تی شیعه نییه، ته‌نانه‌ت شیعه‌كانی عێراق زۆرینه‌یه‌كی ساده‌ن و ره‌ها نین، شیعه‌كان زۆرینه‌یه‌كی ره‌ها نین هاوشێوه‌ی ئێران، ئه‌مه جیاوازه، ره‌نگه شیعه‌كان له سه‌دا 45 تا 50 بن، سووننه‌كان و كورد به‌هه‌مان شێوه ژماره‌یان نزیكه له شیعه‌كان، به گوێره‌ی ئاماره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌ی شیعه‌كان كه‌متره له نیوه، ناكرێت ئه‌وان بڵێن زۆرینه‌یه‌كی سیاسی ره‌ها پێكده‌هێنین، كورد لایه‌نێكی گرنگن له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا، ئه‌وان به‌شدارن له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقدا و رۆڵێكی گرنگیان هه‌بووه، لایه‌نه شیعه‌كانیش له‌هه‌مانكاتدا رۆڵیان هه‌بووه، كورد به‌شداربوون له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، سه‌رۆك بارزانی له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور كاریگه‌ریان زۆری هه‌بووه، ئه‌وان ئێستا نوێنه‌رایه‌تی تاكه ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی عێراق ده‌كه‌ن، ئێستا ده‌بینین هه‌ولێر به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ هیچ شارێكی عێراق، 20 ساڵ له پێش شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقه، بابه‌تی دابه‌شكردنی كورد له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ دوو به‌ره، هه‌وڵێكی بێئومێدانهیه، ته‌نیا له پێناو ئه‌وه هاوپه‌یمانێتییه‌كی شیعه پێكبهێنرێت و حكومه‌تێك دروست بێت، شیعه‌كان له ته‌واوی عیراقدا به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازیان هه‌یه، ده‌بینین ئه‌وانیش دابه‌شبوونه، شیعیه‌كان نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی شه‌قامی شیعه له عێراقدا ناكه‌ن.
كوردستان24: ئایا كێشه‌كانی عێراق له جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستووره له عێراق؟
ئینتیفاز قه‌مبه‌ر: ده‌ستووری عێراق ده‌ستوورێكی زۆر نایابه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئوردن، میسر، سعوودیه و ئێران، مافی زۆری به هاووڵاتیانی عێراقداوه، كێشه‌كه له ده‌ستووردا نییه، كێشه‌كه له جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستووره، سیاسییه‌كانی شیعه، ده‌ستووریان بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات به‌كارهێناوه، ئه‌وان دژایه‌تی ئه‌و بڕگه و ماددانه ده‌كه‌ن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتی عێراقیدایه، ده‌بینین له ده‌ستووردا رێگه نادرێت گه‌نده‌ڵ و تیرۆریستان به‌شداری پڕۆسه‌ی سیاسی بكه‌ن، ئه‌مانه هه‌مووی له ده‌ستووری عێراقدا هاتوون، ئێمه داوای جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌كه‌ین، سه‌رۆك بارزانیش هه‌ر داوای جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌كات، ئه‌مه ریگه راسته‌كه‌یه، ده‌ستوور عێراقییه‌كان كۆده‌كاته‌وه، ده‌ستوور گرێبه‌ستیكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه، ده‌توانێت كێشه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكات و كۆیان بكاته‌وه، مه‌رجه‌عییه‌تیش له نه‌جه‌ف ده‌نگی به ده‌ستوور داوه و پاڵپشتی لێكردووه، ته‌واوی پێكهاته‌كان به‌شداریان تێدا كردووه، هیچ چاره‌سه‌رییه‌كی دیكه‌مان نیه ته‌نیا ده‌ستوور نه‌بێت، ده‌رچوون له ده‌ستوور فه‌وزا و ئاڵۆزی ده‌نێته‌وه،جیا له داڕوخای زیاتر.
كوردستان24: دوای جه‌ژن ئه‌و ماوه‌ی موقته‌دا سه‌در بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دایناوه كۆتایی دێت، دۆخه‌كه چی لێدیت؟
ئینتیفاز قه‌مبه‌ر: سه‌در سه‌لماندی تێگهیشتنیكی گه‌وره‌ی هه‌یه، سه‌در كراوه‌یه، ته‌نانه‌ت سه‌رۆك بارزانیش له‌هه‌مانكاتدا ده‌رگای دانه‌خراوه و مالیكیش سه‌ردانی كردووه، ده‌بێت دانوستاندن له‌سه‌ر بابه‌تی مه‌عقوڵ بكرێت، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ڵێت ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی خۆتبه، ئێمه دۆڕاوین نابێت ئێوه‌ش سه‌ركه‌وتوو بن، ئه‌مه دانووستاندن نییه، ئه‌مه سازشه، مووشه‌ك دژی هه‌ولێر به‌كار ده‌هێنن و فشاری ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌ولێر، فه‌وزا له رێگه‌ی په‌كه‌كه‌وه له دژی گه‌لی كوردستان ده‌نێنه‌وه، ئه‌مه گێچهڵكارییه، دانووستاندن به‌م ئاراسته‌یه ناكرێت، دانووستاندن له‌سه‌ر شتێكی مه‌عقوڵ ده‌كرێت.