به‌غدا.. یه‌ك تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
"دوو تۆڕی نێوده‌وڵه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران"

K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، دوو تۆڕی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران، جیا له‌وه‌ش كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌مباركردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له باشووری رۆژئاوای به‌غدا ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایگه‌یاند، دوو تۆڕی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر له باشووری رۆژئاوای به‌غدا ده‌ستگیركران، شه‌ش ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار (كه ده‌كاته یه‌ك تۆن) حه‌بی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق روونیكرده‌وه، له چالاكییه‌كی تایبه‌تدا كۆگایه‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستیبه‌سه‌رداگیر، به‌شێوه‌یه‌ك حه‌شار درابوو كه‌س گومانی بۆ نه‌ده‌چوو.
ئه‌و ده‌زگایه روونیكرده‌وه، له‌نێو ئه‌و تۆڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر، 10 كه‌س ده‌ستگیركراون، چواریان هه‌ڵگری ناسنامه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بین.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق تۆڕێكی دیكه‌ی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ریان له به‌غدا ده‌ستگیر كرد، كه 6 كیلۆگرام مادده‌ی حه‌شیشی لابوو.