وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێنمایی نوێ بۆ به‌ناوكردنی ئۆتۆمبێل بڵاو دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریدا ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌وكاته ئۆتۆمبێلیان به‌ناو ده‌كرێت كه ئۆتۆمبێلەکانیان سفر كیلۆمه‌تر بن، هاوکات وەزارەتی ناوخۆ له‌باره‌ی پێدانی تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێله‌وه رێنمایی نوێی ده‌ركردووه، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێریش ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ناچار بكرێن ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌ناوی خۆیان بكه‌ن.