شەڕ لە نێوان سوپای عێراق و پەکەکە دەستیپێکردەوە
K24 - هەولێر:
بەگوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری کوردستان24، لە ناحیەی سنونێ سەربە قەزای شنگال پەکەکە رووبەڕووی سوپای عێراق بووەتەوە.
بەهۆی ئەوەی چەکدارانی پەکەکە رەتیان کردووەتەوە لە چەند بازگەیەک بکشێنەوە، پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و پەکەکە روویدا.
هەروەها لە سنووری ناحیەی سنونێ شەڕ لە نێوان ئەو دوو هێزە بەردەوامی هەیە و لە پێکدادانەکاندا دوو سەربازی سوپای عێراق و چەکدارێکی پەکەکە بریندار بوونە.