تاڵیبان: شوێنکەوتەی شەریعەتین و لاسایی عەرەب ناکەینەوە
تاڵیبان وەڵامی رەخنەکان دەداتەوە
K24 - هەولێر:
حکومەتی تاڵیبان وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە کە لەسەر دەستنیشانکردنی رۆژی یەکشەممە وەک یەکەم رۆژی جەژن لێیان گیرا بوو.
ئینعام اللە سمنگانی، گوتەبێژی فەرمی تاڵیبان لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی دەستنیشانکردنی یەکەم رۆژی جەژنەوە رایگەیاند، زۆرێک جوڵانەوەی تاڵیبان بەوە تۆمەتبار دەکەن، لەم بۆنەیەدا دژی دەوڵەتە عەرەبیەکان مامەڵەی کردووە، کە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی مانگی رەمەزانەوە ئاهەنگمان گێڕا، بەڵام ئیسلام ناڵێت شوێنکەوتەی عەرەب بن."
سمنگانی ئاماژەی بەوەشدا، تاڵیبان بەشێوازێکی راست مامەڵەی کردوە و "پێویستی بە ئامۆژگاری کەس نییە" و "هیوای سەرکەوتن بۆ عەرەبەکان دەخوازین".
ناوبراو گوتیشی: "با دادپەروەرانە بین، تاڵیبان تاکە وڵاتی ئیسلامی نەبوو کە یەکشەممەی وەک یەکەم رۆژی جەژن دەستنیشانکرد، مالی و نێجیریاش هەمان کاریان کرد."
لەکاتێکدا لە زۆرینەی وڵاتانی موسڵمان رۆژی 2ـی ئایار جەژنی رەمەزان بوو، تاڵیبان رۆژی 1ـی ئایاری 2022 وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان راگەیاند، بهگوێرهی سهرچاوهكانیش ئهوهی له ئاسمانی ئهم وڵاته بینراوه، ههسارهی عهتارد بووه نهك مانگ.