بنكه‌يه‌كى ئاسمانى له نزيك گه‌ياره كۆنترۆڵ كرايه‌وه
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ينه‌وا خه‌له‌ف حهديدى رايگه‌ياند، ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى گه‌ياره رووى له سه‌ركه‌وتنه و توانراوه بنكه‌يه‌كى ئاسمانى له خۆرئاواى گه‌ياره‌ى باشوورى مووسڵ رزگار بكرێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ينه‌وا خه‌له‌ف حهديدى رايگه‌ياند، ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى گه‌ياره رووى له سه‌ركه‌وتنه و توانراوه بنكه‌يه‌كى ئاسمانى له خۆرئاواى گه‌ياره‌ى باشوورى مووسڵ رزگار بكرێت.
حهديدى گوتيشى: له ناو شارى مووسڵدا داعش چه‌ندين تاوانى جۆراوجۆرى له دژى هاووڵاتيان ئه‌نجامداوه و رۆژانه كرده‌وه‌ى نامرۆڤانه له دژى خه‌ڵكى شاره‌كه ئه‌نجامده‌دات و فشارى زۆرتريان ده‌خاته سه‌ر و ته‌نانه‌ت رێگريشيان ده‌كات له‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به جيهانى ده‌ره‌وه بكه‌ن و سه‌يرى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى عێراقى و ده‌ره‌كى بكه‌ن.
حهديدى ئه‌وه‌شى گوت: ره‌وشه‌كه له‌باره بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى عێراق بگه‌نه ناحيهى گياره و شاره‌دێكه رزگار بكه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، هێزه ئه‌منييه‌كان ده‌ستيانكردووه به رزگاركردنى گونده‌كانى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى رووبار‌ى ديجله.