عه‌لاوى: بڕياره‌كانى به‌غدا له واشنتن و تارانه‌وه ده‌رده‌كرێن
سه‌رۆكى ئيئتيلافى نيشتيمانى ئه‌ياد عه‌لاوى رايگه‌ياند، بڕيارى تايبه‌ت به ناوخۆى عێراق له تاران و واشنتنه‌وه ده‌رده‌چن و پرۆسه‌ى سياسى له وڵات‌دا په‌كى كه‌وتووه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئيئتيلافى نيشتيمانى ئه‌ياد عه‌لاوى رايگه‌ياند، بڕيارى تايبه‌ت به ناوخۆى عێراق له تاران و واشنتنه‌وه ده‌رده‌چن و پرۆسه‌ى سياسى له وڵات‌دا په‌كى كه‌وتووه.
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانييدا ئه‌ياد عه‌لاوى گوتى: حكومه‌تى عێراق له له هه‌ناوى پرۆسه‌ى سياسييه‌وه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و پرۆسه‌ى سياسيش په‌ڕوباڵى كراوه و تا راده‌يه‌كى زۆر بێگانه‌كان به‌سه‌ريدا باڵاده‌ست و قسه رۆيشتوون.
هه‌روه‌ها گوتى: بڕيارى عێراقى له ده‌ره‌وه‌ى عێراق و له واشنتن و تارانه‌وه ده‌رده‌كرێن.
ئه‌وه‌شى گوت: پرۆسه‌ى سياسى له‌سه‌ر بنه‌ماى تائيفيى و په‌راوێزخستن و كورتهێنان و زيانگه‌ياندن به‌وانى ديكه بنياتنراوه و ئه‌وه‌ش كاريگه‌رى له‌سه‌ر كۆى ره‌وشى سياسى و ئابوورى عێراق درووستكردووه.
سه‌باره‌ت به ئاماده‌گى فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران قاسم سوله‌يمانى له عێراقدا عه‌لاوى گوتى: سوله‌يمانى پياوێكى به‌رپرسه له وڵاتێكى دراوسێ سه‌ره‌ڕاى هه‌ر شتێك، ئێرانييه‌كان رازى نيين وه‌ك راوێژكار له عێراقدا بناسرێت.