له فه‌لوجه 3 گرتووخانه‌ى داعش كۆنترۆڵكران
فه‌رمانده‌ى پۆليسى ئيتيحادى عێراق رائيد شاكر جه‌وده‌ت رايگه‌ياند، له ميانى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى فه‌لوجه‌دا 3 زيندانى داعشيان كۆنترۆڵ كردوون.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى پۆليسى ئيتيحادى عێراق رائيد شاكر جه‌وده‌ت رايگه‌ياند، له ميانى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى فه‌لوجه‌دا 3 زيندانى داعشيان كۆنترۆڵ كردوون.
شاكر جه‌وده‌ت گوتيشى: ئه‌و سێ زيندانييه كه‌وتوونه‌ته ناوه‌ڕاستى فه‌لوجه‌وه و له لايه‌ن داعشه‌وه به‌كارهێنراوون بۆ زيندانيكردنى نه‌يارانيان.
هه‌روه‌ها گوتى: هێزه‌كانيان توانيويانه دادگاى به‌ناو شه‌رعى داعش له گه‌ڕه‌كى نزالى ناوه‌ڕاستى شاره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به زيندانه‌كان، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منييه‌ى عێراق روونيكرده‌وه، داعش زيندانه‌كانى بۆ سێ جۆر دابه‌شكردووه. يه‌كه‌ميان تايبه‌ت بووه به خه‌ڵكى گشتى و دووه‌ميان تايبه‌ت بووه به ئه‌ندامان و چه‌كدارانى خۆيان و سێيه‌ميان تايبه‌ت بووه به سزا و ئه‌شكه‌نجه‌دانى ئه‌ندامانى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق.