گواردیۆلا له‌سه‌ر نۆلیتۆ دژی بارسێلۆنا ده‌وه‌ستێته‌وه
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیا هه‌وڵه‌كانی گواردیۆلای بۆ رازیكردنی یاریزانی سێلتا ڤیگۆ مانوێل نۆلیتۆ ئاشكرا كرد، له كاتێكدا یانه‌ی بارسێلۆنا به‌رده‌وام زۆرترین خواستی بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه ده‌ربڕیوه و چاوه‌ڕێی كۆتایی یۆرۆی 2016 ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ ده‌ست پێبكات.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، له چاپی ئه‌مڕۆدا یه‌كشه‌ممه‌دا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێپ گواردیۆلا، راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی، به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌ی (تكسیكی بێگریستیان)ـی ڕاسپاردووه كه ئه‌م هێرشبه‌ره له چنگی بارسێلۆنا رزگار بكات و به‌ره‌و پرێمه‌ر لیگ و مان سیتی بگوازێته‌وه.
مانوێل نۆلیتۆ، پێشتر له تیپی لاوانی بارسێلۆنا یاریی كردووه، وه‌رزی رابردووش له‌گه‌ڵ سێلتا ڤیگۆ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، ئێستاش له یۆرۆی 2016 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له پێكهاته‌ی بنه‌ڕه‌تی یاریی ده‌كات و له دوایین یاری خۆشی رۆڵێكی گه‌وره‌ی له سه‌ركه‌وتنی ماتادۆره‌كان بینی.