ئۆپهراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنهوهی مووسڵ دهستپێدهكات
بهرپرسانی سهربازی كوردستان و عێراق كۆدهبنهوه
K24 - ههولێر:
برێت مەکگورك، نێردەی تایبەتی باراك ئۆباما بۆ شەڕی دژی داعش لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەیەکی ئاست باڵا لە هەولێر لەنێوان بەرپرسانی سەربازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لە هەولێر بەڕێوەچوو.
مەکگورك روونیکردەوە، کۆبوونەوەکە لەسەر چۆنێتی دەستپێکردنی قۆناخەکانی داهاتووی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵ بووە و ئاماژەشی کرد، کە شەڕی داهاتووی هێزە عێراقییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵ دەبێت.