بایدن هاوڕه‌گه‌زخوازێكی وه‌ك گوته‌بێژی كۆشكی سپی دیاریكرد
كارین جان پیه‌ر، یه‌كه‌م ژنه ره‌شپێست و هاوڕه‌گه‌زخوازێكی ئاشكرایه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت

K24 - هه‌ولێر:
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كارین جان پیه‌ر-ی وه‌ك گوته‌بێژی كۆشكی سپی دیاریكرد، كه یه‌كه‌م ژنه ره‌شپێسته ببێته گوته‌بێژی به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا، كه هاوكات به ئاشكرا هاوڕه‌گه‌زخوازیشه.
كارین بڕیاره 13ی ئه‌م مانگه له پۆسته نوێیه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار بێت، كه پێشتر جێگری جین ساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی بووه، بایدنیش ستایشی كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كارین كه‌سێكی "به‌ئه‌زموون و لێهاتووه و پاكه".
جاین ساكی-یش له‌كاتی ناساندنی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: دانانی جان پیه‌ر كارێكی ناوازه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان ده‌كات و ده‌نگی به زۆر كه‌س ده‌گات، ئه‌ندامی كاره‌كانی ده‌بینن، كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی به‌سه‌ركه‌وتن له كاره‌كه ده‌خاته‌گه‌ڕ.

كارین له دورگه‌ی مارتینیكی ده‌ریای كاریبی له دایك و باوكێكی خه‌ڵكی هایتی له‌دایك بووه، دوای ئه‌وه‌ی هاتوونه‌ته ئه‌مه‌ریكا، كارین له هه‌ردوو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی باراك ئۆباما ساڵی 2008 و 2012 به‌شداری كردووه، له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی جۆو بایدنیش له 2020 به‌شداركرد و دواتریش له ئیداره‌كه‌ی بایدن ده‌ستبه‌كار بوو.
كۆشكی سپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، كارین پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ر بووه بۆ كاروباری گشتی له گرووپی "موڤ ئۆن" و وه‌ك شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی بۆ هه‌ردوو تۆڕی "ئێن بی سی" و "ئێم ئێس ئێن بی سی"ی ئه‌مه‌ریكی كاركردووه.

كارین له خێزانێكی هایتی په‌روه‌رده‌كراوه، كه باوكی شوفێری ته‌كسییه و دایكیشی كارمه‌ندی چاودێری ته‌ندروستیی خێزانییه، له زانكۆی كۆلۆمبیا خوێندویه‌تی و جگه له زمانی ئنگلیزی، زمانی فه‌ره‌نسی ده‌زانێت، دواتر ده‌ستی به‌كاری سیاسی كردووه.
گوتبێژی نوێی كۆشكی سپی به‌و سیفه‌ته‌ی به‌رگریكاری ئه‌و بابه‌تانه‌یه، كه په‌یوه‌ندییان به ته‌ندروستییه‌وه هه‌یه، چیرۆكی خۆی له‌باره‌ی ده‌ستدرێژییه سێكسییه‌كان باش كردووه و باسی كردووه، چۆن له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر.