كاپتنه‌كه‌ی ئایسله‌ندا ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ ئاشكرا ده‌كات
"یهكسانبوونهوهكهمان به‌رانبه‌ر پورتوگال تامی بردنه‌وه‌ی نازناوی یۆرۆی ده‌دا"
ئارۆن گه‌نه‌رسۆن، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئایسله‌ندا، له پرێس كۆنفرانسێكدا ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: راسته داوای گۆڕینه‌وه‌ی درێسه‌كه‌م له‌گه‌ڵ كریستیانۆ كرد، به‌ڵام ئه‌و ره‌فزی نه‌كرد و وتی له ژووری جلگۆڕین ده‌ده‌مێ.
ئارۆن گه‌نه‌رسۆن، له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و بۆیه حه‌زی به درێسه‌كه‌ی كریستیانۆ كردووه، چونكه هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی مانچێسته‌ر یونایتد و پێشتریش كریستیانۆ یاریی له‌و یانه‌یه كردووه.
گانهرسۆن ده‌شڵێت: یه‌كسانبوونه‌كه‌مان به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال وه‌ك بردنه‌وه‌ی نازناوی یۆرۆی 2016 وابوو.
دوای یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و ئایسله‌ندا له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئایسله‌ندا (ئارۆن گه‌نه‌رسۆن) به ئاراسته‌ی كریستیانۆ ڕا ده‌كات و له ته‌نیشتییه‌وه داوای گۆڕینه‌وه‌ی درێسه‌كه‌ی لێ ده‌كات، كریستیانۆیش به بێزاری و توڕه‌ییه‌وه داوایه‌كه‌ی كاپتنه‌كه‌ی ئایسله‌ندای ره‌ت كرده‌وه و پێی راگه‌یاند كه له ژووری جلگۆڕین ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین.