سەرکردەیەکی سەرایا سەلام کوژرا

"لەلایەن چەکدارانی نەناسراو دەستڕێژی گولـلەی لێکرا"

عەباس دینار شوەیلی
عەباس دینار شوەیلی

K24 - هەولێر

لە باشووری عێراق سەرکردەیەکی چەکدارانی سەرایا سەلامی سەر بە رەوتی سەدر کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد، سەرکردەیەکی چەکدارانی سەرایا سەلام بە ناوی عەباس دینار شوەیلی، لە ناوچەی حوسێنییەی سەنتەری شاری عەمارەی ناوەندی پارێزگای میسان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە پارێزگای میسان دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و کوژرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان شوەیلی بەهۆکاری کێشەیەکی پێشووی لەگەڵ گرووپێکی دیکەی چەکداری نێو عەمارە کوژراوە.

سەرچاوەکە راشیگەیاندووە، ئەمە یەکەم حاڵەتی کوشتنی بەرپرسانی گرووپە چەکدارەکانی لایەنە شیعەکان نییە لەو شارە، پێشتریش بەهۆی ناکۆکییە سیاسیی و سەربازییەکانەوە چەند حاڵەتێکی دیکە روویانداوە.

عەباس دینار شوەیلی
عەباس دینار شوەیلی

 

Fly Erbil Advertisment