ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کۆبوونەوەدایە

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرۆکایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەدایە و چەند پرسێکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاووتوێ دەکات.

پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی دەستیپێکردووە و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی، پرسی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، دوای ئەوەی مۆڵەتە 40 رۆژییەکەی سەدر کۆتاییهات. هەروەها دوایین هەڵوێست و دەستپێشخەری پارتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە عێراق و دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان تاوتوێ دەکرێن.

Fly Erbil Advertisment