کەسوکاری شەهیدانی شەڕی ناوخۆ داوایه‌ك ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/32b29cb5-47e1-4f21-be79-4039b262a1a9/kaswkari%20shahidan.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

کەسوکاری شەهیدانی شەڕی ناوخۆ و ئاوارەکانی ئەو شەڕە، داوا لەلایەنە سیاسییەکان دەکەن دەست لە ململانێ و یەکدی شکاندن هەڵگرن، تا جارێکی دیکە خوێنی کورد بە دەستی کورد نەڕژێت.

داواشدەکەن لایەنە سیاسییەکان، کێشەکانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن، چونکە هێشتا برینی ئاسەوارەکانی شەڕی نێوخۆ لە جەستەی ئەواندا ماون.

سەرکۆ تەمەنی دە ساڵ بووە باوکی لە شەری ناوخۆ لە هەڵەبجە شەهید بووە، ئەو برینەکەی هێشتا سارێژ نەبووە و ناشبێت. ئێستا ململانێی لایەنە سیاسیەکان پەلی بۆ نزیکبوونەوە لە دووبارەبوونەوەی شەڕی ناوخۆ هەنگاو دەنێت، ئەو نەفرەت لە شەڕی براکوژی دەکات و داوا لەلایەنەکان دەکات ملاملانێکانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن.

لە شەڕی براکوژی، جگە لەشەهید و بێسەروشوێن  بوونی چەند هەزار کەس، بە هەزاران خێزان لە نێوان  پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە ئاوارە بوون، ئەوان داوا لە لایەنەکان دەکەن هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، با جارێکی دیکە ئاوارە و ماڵ وێران نەبن.

هەشت مانگە ئاڵۆزیی نێو لایەنە سیاسییەکان بێ چارەسەر ماوەتەوە، ئەوە لە کاتێکدایە چەندینجار هۆشداری دروستبوونی دوو ئیدارەیی و سەرهەڵدانەوەی شەڕی ناوخۆ باسکراوە، چونکە گرفتەکان بە چەندین کۆبوونەوەش چارەسەر نەکراون.