مانچێسته‌ر سیتی، یوڤێنتۆس و بارسێلۆنا له‌سه‌ر ئه‌م هێرشبه‌ره شه‌ڕیانه
هێرشبه‌رێكی لاوی به‌رازیلی سه‌رنجی زۆرێك له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپای راكێشاوه، دیارترین ئه‌و یانانه‌ی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، پێكهاتوون له (مانچێسته‌ر سیتی، یوڤێنتۆس و بارسێلۆنا).
به‌پێی هه‌واڵی one world sports، پیپ گواردیۆلا ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی گابرێل خیسێی هێرشبه‌ری پاڵمیراس راسپاردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو، رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا لیستێكی كڕینی یاریزانانی بارسێلۆنایان ئاشكرا كرد بوو كه تێیدا ناوه‌ی ئه‌م یاریزانه به‌رازیلییه له ناوه‌ڕاستی لیسته‌كه‌دا هاتبوو.
یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیایش خواستی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه دووپات كردۆته‌وه.
گابریل فێرناندۆ دی خیسێسی ته‌مه‌ن 19 ساڵان، ئه‌م وه‌رزه له دایكبووی شاری ساوپاوڵۆی به‌رازیلییه‌وه و ماوه‌ی 3 ساڵه یاریی بۆ یانه‌ی پاڵمیراس ده‌كات و پێشتریش یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵان كردووه.