به‌غدا ئاهه‌نگ بۆ فه‌للووجه ده‌گێڕێت
K24 - هه‌ولێر:
لە بەغدای پایتەختی عێراقەوە کە دانیشتوانی زەمانێكە لە ترس و دڵەراوکێدا دەژین چی بەهۆی ئەو تەقینەوانەوە بێ کە رۆژانە ئەو شارە دەکەنە ئامانج یاخود بەهۆی نزیکبوونەوەی چەکدارانی داعشەوە بێت لە شارەکە، بەڵام شەوی رابردوو بە بۆنەی رزگارکردنی شارۆچکەی فەللوجەوە لە لایەن ھێزە عێراقییەكانەوە لە دەست چەكدارانی داعش، خەڵكی بەغدا ئاهەنگیان گێڕا.
ژنێك كه له‌و ئاهه‌نگه‌ی پایته‌ختی عێراق ئاماده بوو، ده‌ڵێت: "ئەم گردبوونەوەیە بۆ دەربڕینی ھەست و خۆشیمانە، دووبارە كۆنترۆڵكردنەوەی فەللووجە سەركەوتنێكی گەورەیە بەسەر داعشدا, ئازادی فەللووجە گەورەترین سەركەوتنە تاكو ئێستا".
سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاندووه، سه‌نته‌ر فه‌للووجه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه و له ئێستاشدا سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ن، له‌و مین و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعش چێنراون.
فه‌للووجه وه‌ك یه‌كه‌م شاری عێراق, له ساڵی 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش كۆنتڕۆڵكرا و به په‌ناگه‌یه‌كی قایمی ئه‌و رێكخراوه داده‌نرا له عێراق.