به وێنه...ئاندی مارای بووه پاڵه‌وانی تێنسی له‌نده‌ن
كه‌مێك پێش ئێستا له یاریی فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی له‌نده‌ن (كوینز)، تێنسزانی به‌ریتانی ئاندی مارای رووبه‌ڕووی تێنسزانی كه‌نه‌دی میلۆش راونیچ بووه و یارییه‌كه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی (مارای) كۆتایی هات.
ئاندی مارای، تێنسزای به‌ریتانی و خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی باشترین تێنسزانانی جیهان، توانی یارییه‌كه به ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بباته‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش بریتی بوون له (6 ـ7)، (6 ـ4) و (6 ـ3).
ئاندی مارای ته‌مه‌ن 29 ساڵ، توانی بۆ دووه‌مین جار له‌سه‌ریه‌ك و بۆ جاری پێنجه‌مین له مێژوودا نازناوی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی له‌نده‌نی (كوینز) بباته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)