دایكی كریستیانۆ له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی هاته ده‌نگ
دوای ئاستخراپی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له دوو یاریی رابردووی له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ئایسله‌ندا و نه‌مسا، ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له هه‌ڵبژارده‌كه به‌گشتی و كریستیانۆ به‌تایبه‌تی ده‌گیردرێت، له‌ده‌ستدانی لێدانه سزایه‌كه‌ی كریستیانۆش، ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ره‌خنه‌باران كرا.
ئه‌ڤیێرۆ دۆلۆرۆس، دایكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری ماركا بڵاو بۆته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌موو دنیا چاویان له‌سه‌ر گه‌وره‌كانه، ده‌شڵێت: ئێمه پورتوگالین و باوه‌ڕمان به‌هه‌ستانه‌وه هه‌یه.
دۆلۆرۆس، داوا له هاونیشتیمانیانی پورتوگال و هانده‌رانی كریستیانۆ ده‌كات، پشتگیری كوڕه‌كه‌ی بكه‌ن و بێهیوا نه‌بن، ده‌شڵێت: هێشتا پورتوگال یارییه‌كی له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا ماوه، هاوكات كریستیانۆش ئومێدی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی له‌ده‌ست نه‌داوه.