ئه‌مڕۆ رۆژی باوك بوو؛ له چییه‌وه هاتووه و له كوێ سه‌ریهه‌ڵداوه
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ هاتنی 19ی حوزه‌یران/ مایۆ، زۆربه‌ی خێزانه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهان، رێز و خۆشه‌ویستییان بۆ باوكیان ده‌ربڕی و شانازی به‌و په‌یوه‌ندییه ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ باوكییاندا هه‌یانه.
زۆربه‌ی خه‌ڵك له رێگه‌ی به‌خشینی دیاری و كارتی پیرۆزبایی، خۆشه‌ویستییان ئاراسته‌ی باوكیان ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیشیان ته‌نها به ژه‌مێك نانخواردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یاندا یادی ئه‌و رۆژه ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك كه‌س ره‌خنه له‌و یاده ده‌گرن به‌و پێیه‌ی كه رووداوێكی بازرگانی بووه، به‌ڵام رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندێنت"ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ره‌گوڕیشه‌یه‌كی مێژوویی و كۆنتری هه‌یه له‌وه‌ی كه له‌ناو خه‌ڵك باوه و ده‌زانرێت.
ئایا 19ی حوزه‌یران له هه‌موو وڵاتێك رۆژی باوكه؟
نه‌خێر، ته‌نها وڵاتانی به‌ریتانیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی جیهانی سێیه‌ك، له 19ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی هه‌موو ساڵێك، ئه‌و رۆژه، وه‌ك رۆژی باوك ده‌ناسێنن.
هه‌رچی وڵاتێكی وه‌ك ئیتاڵیایه، له 19ی ئادار/ مارس وه‌ك رۆژی باوك ده‌ناسێنێت و پێی ده‌ڵێت فێستا دیل پاپا "Festa del Papà"، ئیسپانیاش هه‌مان رۆژی به رۆژی باوك داناوه و پێی ده‌ڵێت دیا دێل پادرێ " Díadel Padre"، له وڵاتی ئیندۆنیزیای زۆرینه‌ی موسڵمانیش، رۆژی 12ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر، به رۆژی باوك داده‌نرێت.
بۆیه كۆمپانیای گووگڵ، لۆگۆی خۆی ته‌نها له‌و وڵاتانه تایبه‌ت ده‌كات به‌و رۆژه، كه 19ی حوزه‌یران/ یۆنیو، به رۆژی باوك داده‌نێن، وه‌كو ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، ژاپۆن، هیندستان و كۆڵۆمبیا و چه‌ند وڵاتی دیكه.
له چییه‌وه هاتووه؟
هه‌رچه‌نده رووداوه‌كه تایبه‌ته به داب و نه‌ریتی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام چیرۆكی ئه‌و رووداوه، به دوو شێوه ده‌گێڕدرێته‌وه:
چیرۆكی یه‌كه‌م
ده‌گوترێت ژنێك به‌ناوی گریس گۆڵدن كلایتۆن، له ڤێرمۆنتی رۆژئاوای ویلایه‌تی ڤێرجینیا، له یه‌كێك له كلێساكان له ساڵی 1908، ژیانی خۆی تایبه‌ت كردووه به خزمه‌تكردنی باوكان و رێزگرتنیان، به‌و پێیه‌ی خۆی باوكی له ژیاندا نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و ژنه دوای كاره‌ساتی یه‌كێك له كانه به‌ردینه‌كانی مۆنۆنجا هاتووه، كه ساڵێك پێشتر، واتا له ساڵی 1907 روویداوه و بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 362 پیاو، به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی 250 ژن هاوسه‌ره‌كانییان له‌ده‌ستدا و زیاتر له هه‌زار منداڵ به‌بێ باوك مانه‌وه.
كلایتۆن بڕیاریدابوو، وه‌كو پرسه‌نامه ئاراسته‌ی خه‌ڵكه‌كه بكات، كه هاوشێوه‌ی ئه‌و باوكیان له‌ده‌ستداوه.
چیرۆكی دووه‌م
سۆنۆرا سمارت دۆد Sonora Smart Dodd، له ویلایه‌تی ئاركینساسی ئه‌مه‌ریكا، كچی یه‌كێك بووه له‌و سه‌ركردانه‌ی به‌شداری له شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكادا كردووه، ویستوویه‌تی له رێوڕه‌سمێكدا رێز له باوكی بنێت، به‌و پێیه‌ی توانیویه‌تی دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، 6 منداڵه‌كه‌ی په‌روه‌رده بكات، به‌و پێیه‌ی ئه‌و كچه ته‌مه‌نی ته‌نها 16 ساڵ بووه‌كه كه باوكی كۆچی دوایی كردووه.
له یه‌كێك له رۆژه‌كان، كاتێك گوێبیستی ئامۆژگارییه‌كانی كلێسا بووه له ساڵی 1905، سۆنۆرا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه پێویسته رۆژێكی تایبه‌ت به یادكردنه‌وه‌ی باوكان هه‌بێت، بۆیه چووه‌ته لای پیاوی ئایینی و له‌وێ ژیانی خۆی تایبه‌ت كردووه به خزمه‌تكردنی باوكان.
سۆنۆرا بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1910، يادى رۆژی باوكانی كرده‌وه، له یانه‌یه‌كی گه‌نجان كریستیان له واشنتۆن.
به‌ڵام ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه كاتێكی زۆر خایاند تاكو له‌نێو خه‌ڵكیدا بووه باو، چونكه ترسیان له‌وه هه‌بوو ئه‌و یاده وه‌ك فرتوفێڵێكی بازرگانی به‌كاربهێنرێت و له‌لایه‌ن بازرگانانه‌وه بقۆزرێته‌وه.
رۆژی باوك له یاسای ئه‌مه‌ریكا
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ساڵی 1913, سێیه‌م یه‌كشه‌ممه‌ی مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی وه‌ك رۆژی باوك دیاریكرد و تا رۆژگاری ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه.
دواتر كالڤین كولیج، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پێشنیازی كرد، ئه‌و رۆژه ببێته رۆژێكی نیشتمانی، به‌ڵام هیچ بڕیارێكی فه‌رمی لوه باره‌یه‌وه ده‌رنه‌كرد.
دواتر لیندۆن جۆنسۆن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له ساڵی 1966، ئه‌و رۆژه‌ی به فه‌رمی دیاریكرد و دواتر له ساڵی 1972 له رێگه‌ی ریچارد نیكسۆنه‌وه، یاساكه واژووكرا.