هۆشیار زێباری: نابێت هیچ سوڵتانێك ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر دادگاوه هه‌بێت ته‌نها یاسا نه‌بێت
"جارێكی دیكه دادگا فیدراڵییه گوماناوییه‌كه له‌ڕووی ده‌ستووره‌وه، خۆی وه‌ك حاكمێكی سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن ده‌رخسته‌وه"

K24- هه‌ولێر:
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دادگای فیدراڵ به دادگایه‌كی گوماناوی له‌ڕووی دهستووریبوونییهوه ناوبرد و ره‌خنه‌ی توندی له ره‌فتار و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانان گرت.
زێباری له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر له‌وباره‌یه‌وه دووپاتیكرده‌وه، "جارێكی دیكه دادگا فیدراڵییه گوماناوییه‌كه له‌ڕووی ده‌ستووره‌وه، خۆی وه‌ك حاكمێكی سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن نوانده‌وه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "دادگای فیدراڵ به‌شێوه‌یه‌ك ره‌فتار ده‌كات، كه وه‌ك وه‌سیه‌تێك وایه و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سه‌ر هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانان له‌سه‌ر وڵات، تهنهار لای ئه‌وه".
له درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا هۆشیار زێباری جه‌ختیكرده‌وه، "پێویسته دۆخه‌كه راسته‌ڕێ بكرێته‌وه و رێگری له زێدهڕۆكارهكانی دادگا بهسیاسیكراوهكه بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ سوڵتانێك ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر دادگاوه نییه ته‌نها یاسا نه‌بێت".

H.B