دەیەمین سەرۆک کۆماری سۆماڵ ھەڵبژێردرا

حەسەن شێخ مەحموود بۆ دووەم جار بووە سەرۆک کۆماری وڵاتەکە

حەسەن شێخ مەحموود و محەمەد عەبدوڵڵا محەمەد
حەسەن شێخ مەحموود و محەمەد عەبدوڵڵا محەمەد

K24 - هەولێر:

حەسەن شێخ مەحموود ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری سۆماڵ-ی بردەوە و بۆ دووەم جار بووە سەرکۆماری وڵاتەکە.

گەڕی سێیەمی ھەڵبژاردنەکانی سۆماڵ لە نێوان سەرۆک کۆمار، محەمەد عەبدوڵڵا محەمەد و سەرۆک کۆماری پێشوو حەسەن شێخ مەحموود بەڕێوەچوو.

بەپێی ئامارە نافەرمیەکان حەسەن شێخ مەحموود 214 دەنگ و محەمەد عەبدوڵڵا محەمەد 110 دەنگی بەدەستھێناوە.

سەرۆکی ھەرێمی پونتلاند سەعید عەبدوڵڵا دانی کە یەکێک بوو لەو چوار بەربژێرەی گەیشتوونە گەڕی دووەم، پێش گەڕی سێیەمی ھەڵبژاردنەکان پاڵپشتیی خۆی بۆ حەسەن شێخ مەحموود ئاشکراکرد.

حەسەن شێخ مەحموود، کە لە نێوان ساڵەکانی 2017 - 2012 سەرۆک کۆماری سۆماڵ ببوو، بۆ دووەم جار بووە سەرکۆماری وڵاتەکە.

وابڕیارە دەیەمین سەرۆک کۆماری وڵاتەکە حەسەن شێخ مەحموود ئەمڕۆ سوێندی یاسایی بخوات و دەستبەکاربێت.

حەسەن شێخ مەحموود
حەسەن شێخ مەحموود

AA