سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: ژیان له كوێ بێت داعش په‌لاماری ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، داعش دوژمنی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه و ژیان له‌هه‌ر كوێیه‌ك هه‌بێت په‌لاماری ده‌دات، هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ئازادی و مرۆڤایه‌تی و ژیان هه‌یه، له دووره‌وه هاتوون و به‌شداری له‌شه‌ڕی دژی داعش و تێكشكاندنی تیرۆریستان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی پێشوازیكردن له هه‌ریه‌ك جه‌یمس مۆرنو باڵیۆزی نیوزله‌ندا له عێراق و جۆناسان گێلبێرت جێگری باڵیۆزی ئوسترالیا له عێراق، باسی له‌و ئاسته‌نگانه‌كرد كه له‌م قۆناخه‌دا رووبه‌ڕووی گه‌لی كورد بوونه‌ته‌وه، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه شه‌ڕی دژی داعش.
له باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی داعش، هه‌ریه‌ك به باڵیۆزی نیوزله‌ندا و جێگری باڵیۆزی ئوسترالیا له عێراق، ستاییشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانییان كرد و به گرنگه‌وه له‌و هێزه كاریگه‌ره‌یان له رووانی، كه وه‌كو یه‌كه‌م هێز توانیویانه له‌سه‌ر زه‌مین چه‌كدارانی داعش تێكبشكێنن و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، سڵاوی وڵاته‌كانی خۆیشیان گه‌یانده سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌وره‌ها خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی، كه له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، شانبه‌شانی هه‌رێمی كوردستان له دژی ئه‌و رێكخراوه، ده‌جه‌نگن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، شەڕی داعش پێویستی بە هەماهەنگی و هاوكاریی جیددیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.