سبه‌ی له عێراق پشووه
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه‌ی رووی له عێراق كردووه، بڕیار درا سبه‌ی له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت پشوو بێت.
ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، مسته‌فا كازمی، بڕیاری دا، ده‌وامی ره‌سمی رابگیرێت و ته‌نیا فه‌رمانگه ته‌ندرووستیی، ته‌ناهی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له ئه‌ركدا بن.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، سبه‌ی شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین روو له عێراق ده‌كات.