كۆبونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان دوا خرا
بەھۆی كۆچی دوای باپیرەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
K24 - هەولێر:
بریاربوو سبەی سێشەممە 24ـی ئایاری 2022، سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆببنەوە بەڵام دواخرا بۆ رۆژی چوارشەممە.
پەیامنێری كوردستان24 ڕایگەیاند، بریاربوو سبەی سێشەممە سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆببنەوە بەڵام بەھۆی كۆچی دوای باپیرەی رێواس فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەكەیان دوا خرا.
گوتیشی بریارە رۆژی چوارشەممەی 25ـی ئایاری 2022 سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆببنەوە.
مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان گوتی: "ئەم كۆبونەوەیە راوێژكاریە بۆ دەسپێكردنەوەی كۆبونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان."